அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

external-link copy
22 : 42

تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا كَسَبُواْ وَهُوَ وَاقِعُۢ بِهِمۡۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ

- ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی دواییدا ئەو کەسانە دەبینی کە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھـ کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، دەترسن لەسزای ئەو گوناھانەی ئەنجامیان داوە، وە دەترسن لەو تۆڵەیەش دەگات پێیان و چاریان نییە لە بەرامبەریدا، تەنھا ترسی بێ تەوبە کردن ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پێچەوانەی بێباوەڕان لەناو باخ و بێستانەکانی بەھەشتدا ڕادەبوێرن و خەریکی لەزەت لێ بردنی ناز و نیعمەتەکانی ئەوێن، وە ھەرچیەکیان بوێت لە نیعمەت و خۆشییەکانی بەھەشت کە ھەرگیز نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت، لای پەروەردگاریان بۆیان ئامادە کراوە، بەڕاستی ئا ئەوە فەزڵ و چاکەی گەورەیە کەھیچ فەزڵ و چاکەیەک ھاوتاوی ئەو نییە. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• خوف المؤمن من أهوال يوم القيامة يعين على الاستعداد لها.
ترس لەناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەت وا دەکات لە باوەڕدار زۆر بەچاکی خۆی بۆ ئامادە بکات. info

• لطف الله بعباده حيث يوسع الرزق على من يكون خيرًا له، ويضيّق على من يكون التضييق خيرًا له.
لوتف و بەزەیی اللە تەعالا لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی ڕزق و ڕۆزیان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، بەو شێوەیەی کە بۆ ئەوان باش بێت، وە کەم و بێ بەرەکەتیشی دەکات بۆ ئەوانەی بەو شێوەیە خێر و چاکە بۆیان. info

• خطر إيثار الدنيا على الآخرة.
مەترسی هەڵبژاردنی ژیانی دونیا بەسەر ژیانی دواڕۆژدا. info