அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

பக்க எண்:close

external-link copy
135 : 4

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُواْ قَوَّٰمِينَ بِٱلۡقِسۡطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوۡ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ أَوِ ٱلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَۚ إِن يَكُنۡ غَنِيًّا أَوۡ فَقِيرٗا فَٱللَّهُ أَوۡلَىٰ بِهِمَاۖ فَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلۡهَوَىٰٓ أَن تَعۡدِلُواْۚ وَإِن تَلۡوُۥٓاْ أَوۡ تُعۡرِضُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەر کەوتوون، لەھەموو سات وکاتێکتاندا دادگەری جێ بەجێ بکەن، وە ھەمیشە بە ھەق وڕاستی شاھیدی بۆ خوا بدەن لەگەڵ ھەموو کەسێکدا، تەنانەت ئەگەر بێتو ئەو شاھیدیدانەیش لە زیانی خۆتان ودایک وباوک وخزمانیش بێت، با ھەژاری ودەوڵەمەندی نەبێتە پێوەر بۆ شاھیدیدان یان نەدان و وازھێنانی، بێگومان خوای گەورە باشترە بۆیان لەئێوە وە زاناترە بە بەرژەوەندیەکانیان، جا کەوابوو ئێوە لە شاھیدیدانەکانتاندا شوێن ھەواو وئارەزووی خۆتان مەکەون نەوەک لەھەق وڕاستی لاتان بدەن، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدیەکەتان گۆڕی بەوەی بەناھەق شاھیدیتاندا یان پشتان ھەڵکرد لە شاھیدیدان، ئەوا بێگومان خوای گەورە ئاگادار وشارەزایە بەتەواوی کارەکانتان و ئەوەی ئەنجامی دەدەن. info
التفاسير:

external-link copy
136 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلۡكِتَٰبِ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِن قَبۡلُۚ وَمَن يَكۡفُرۡ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، باوەڕەکەتان بەخوا وبەپێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەی وە بەو کتێبانەش کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرانی پێش ئەو باوەڕەکەتان جێگیر و دامەزراو بکەن، ھەرکەسێک باوەڕی نەبێت بەخوا وبەفریشتە وبە کتێب و بەپێغەمبەرەکانی، وەبێباوەڕ بێت بە ڕۆژی دوایی، ئەوا بێگومان لەڕێگای ڕاست زۆر زۆر دوور کەوتووەتەوە و تەواو گومڕا و سەرلێشواو بووە. info
التفاسير:

external-link copy
137 : 4

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ءَامَنُواْ ثُمَّ كَفَرُواْ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّمۡ يَكُنِ ٱللَّهُ لِيَغۡفِرَ لَهُمۡ وَلَا لِيَهۡدِيَهُمۡ سَبِيلَۢا

بێگومان ئەوانەی کە کەچەند جارێک لەپاش باوەڕھێنان بێباوەڕ بوونەوە، بەوەی سەرەتا ھاتنە ناو ئیمان وئیسلامەوە، پاشان ھەڵگەڕانەوە لێی، دواتر جارێکی تر ھاتنەوە ناویەوە، پاشان پاشگەز بوونەوە، دوای لەسەر ئەو حاڵەتەیان مانەوە وبەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕیان تاوەکو بەو حاڵەوە مردن، ھەرگیز خوای گەورە لە گوناھەکانیان خۆش نابێت، وە ڕێنوێنی ڕێگای ڕاستیشیان ناکات کە بیانگەیەنێتە خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
138 : 4

بَشِّرِ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ بِأَنَّ لَهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا

ئەی پێغەمبەری خوا موژدە بدە بەو دووڕوانەی کە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر وبێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، بەوەی لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە سزایەکی بەسۆ وبەئازاری بۆ ئامادە کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
139 : 4

ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَيَبۡتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلۡعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا

ئەم سزایەش لە بەرامبەر ئەوەدایە کە ئەو دووڕوانە بێباوەڕەکانیان کردووە بە دۆست وپشتیوانی خۆیان و وازیان ھێناوە لەدۆستایەتی وپشتیوانی باوەڕداران، لەوەش سەیرتر ئەوەیە ئەمە وای لێکردوون کەھەمیشە پشتیوانیان بن، ئایا ئەوانە داوای عیزەت وسەربەرزی وھێز وبەرگریی لەوانە دەکەن تاوەکو خۆیانی پێ بەرز بکەنەوە؟! ئەوانە نازانن کە ھێز وعیززەت و بەرگری ھەر ھەمووی ھی خوای گەورەیە. info
التفاسير:

external-link copy
140 : 4

وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ إِنَّكُمۡ إِذٗا مِّثۡلُهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا

ئەی باوەڕداران بەڕاستی خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا بۆی دابەزاندون وپێی ڕاگەیاندون کە ھەرکاتێک لەھەر کۆڕ و کۆبونەوە و مەجلیسێکدا بوون و گوێتان لێ بوو کەسانێک باوەڕ بە ئایەت و نیشانەکانی خوا ناکەن و گاڵتە وقەشمەریان پێ دەکەن، ئەوا پێویستە لەسەرتان کە واز لەو کۆڕ وکۆبونەوەیە بھێنن و ئەو ناوە بەجێ بھێڵن، ھەتا ئەو کاتەی کە ئەو باسە دەگۆڕن ودەچنە سەر قسە وباسێکی تر، چونکە ئەگەر ھاتوو ئەو کاتەی کە بێباوەڕی بە ئایەت ونیشانەکانی خوا دەکرێت وگاڵتەیان پێ دەکرێت و ئێوەش دانیشتن لەگەڵیان وگوێتان نەدا بەو کارە ئەوا بێگومان ئێوەیش لەگوناھو وتاواندا وەک ئەوان وان، چونکە ئێوە بەدانیشتنتان لەو کوڕ وکۆبونەوانەدا سەرپێچی خواتان کردووە ھەروەک چۆن ئەوان بە بێباوەڕیەکەیان سەرپێچی خوایان کردووە، بێگومان ئەو دووڕوانەی کە باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر وبێباوەڕیەکەشیان پەنھان دەکەن و دەیشارنەوە خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا لەئاگری دۆزەخدا لەگەڵ بێباوەڕاندا کۆیان دەکاتەوە. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• وجوب العدل في القضاء بين الناس وعند أداء الشهادة، حتى لو كان الحق على النفس أو على أحد من القرابة.
دادگەری واجبە لەکاتی حوکم و قەزاوت کردن لەنێوان خەڵکی و شاھیدیدان، تەنانەت ئەگەر ھاتوو ئەو حوکم وشاھیدانەیش دژ بەخۆت یان دژ بە خزمێکی خۆتیش بوو. info

• على المؤمن أن يجتهد في فعل ما يزيد إيمانه من أعمال القلوب والجوارح، ويثبته في قلبه.
پێویستە باوەڕدار بەردەوام بێت لەسەر ئەو ھەوڵ وکۆششانەی کە باوەڕەکەی پێیان زیاد دەکات، لە کاری دڵ وسەرجەم ئەندامەکانی لاشەی، تاوەکو دڵی پێ تەواو دامەزراو بکات لەسەر بیروباوەڕەکەی. info

• عظم خطر المنافقين على الإسلام وأهله؛ ولهذا فقد توعدهم الله بأشد العقوبة في الآخرة.
گەورەیی مەترسی دووڕوان لەسەر ئیسلام و موسڵمانان، بۆیە خوای گەورە ھەڕەشەی گەورەی لێکردوون، وە ترساندونی بە توندترین سزای ڕۆژی دوایی. info

• إذا لم يستطع المؤمن الإنكار على من يتطاول على آيات الله وشرعه، فلا يجوز له الجلوس معه على هذه الحال.
ئەگەر ھاتوو باوەڕدار نەیتوانی ڕێگری بکات لە سوکایەتی کردن بە ئایەت ونیشانە وبەڵگەکانی خوای گەورە و شەریعەتەکەی، ئەوا دروست نیە بەو حاڵەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دابنیشێت، بەڵکو دەبێت ئەو کۆڕ وکۆبونەوەیە بەجێ بھێڵێت تاوەکو بەشدار نەبێت لەگوناھو تاوانیاندا. info