அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

பக்க எண்:close

external-link copy
6 : 39

خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ ثُمَّ جَعَلَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۚ يَخۡلُقُكُمۡ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ خَلۡقٗا مِّنۢ بَعۡدِ خَلۡقٖ فِي ظُلُمَٰتٖ ثَلَٰثٖۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُصۡرَفُونَ

- ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان ئێوەی لە یەک نەفس بەدیھێناوە، ئەویش لە ئادەم، پاشان لەئادەمیش حەوای خێزانی بەدیھێنا، وە دواتر نەوە و زوڕییەتەکانی تری ئادەمی لەدوو ژن و پیاوە بەدیھێنا، وە لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزن ھەشت جۆر و جووتی بۆ ئێوە بەدیھێنا، لەھەر جۆرێک نێر و مێیەکی بەدیھێنا، وە ئێوە قۆناغ بە قۆناغ لەناو سکی دایکتانا بەدیدەھێنێت، لەناو تاریکی ڕەحم و مناڵدانا، ئەوەی ھەموو ئەوانەی بەدیھێناوە پەروەردگاری ئێوەیە زاتی بەرز و پیرۆزی (اللە)، ھەرچی موڵک و دەسەڵاتە ھەمووی ھی ئەوە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە ئەو بوونی نییە، ئیتر چۆن واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن و ڕوو دەکەنەوە پەرستنی شتێکی تر کەھیچ لەوانەی بەدی نەھھێناوە، بەڵکو ئەو شتە خۆیشی بەدیھاتووە ؟ info
التفاسير:

external-link copy
7 : 39

إِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمۡۖ وَلَا يَرۡضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلۡكُفۡرَۖ وَإِن تَشۡكُرُواْ يَرۡضَهُ لَكُمۡۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرۡجِعُكُمۡ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

- ئەی خەڵکینە - ئەگەر ئێوە بێباوەڕبن بەپەروەردگارتان، ئەوە اللە تەعالا بێ نیازە لە باوەڕھێنانی ئێوە و ھیچ پێویستی پێی نییە، وە ھیچ زەرەر و زیانیش لەو نادات، بەڵکو زەرەر و زیانی ئەو بێباوەڕییە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، وە پەروەردگار ھەرگیز ڕازی نییە بەندەکانی بێباوەڕبن پێی، وە فەرمانی پێ نەکردوون کە کافر و بێباوەڕبن، چونکە اللە تەعالا فەرمان بە خراپە و خراپەکاری و داوێن پیسی ناکات، ئەگەر بێتۆ ئێوە شوکر و سوپاسی اللە تەعالا بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی پێی داون، وە باوەڕی پێ بھێنن ئەوا ڕازی دەبێت پێی و پاداشتان دەداتەوە لەسەری، ئەوەش بزانن ھیچ کەسێک گوناھ و تاوانی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پەیوەستە بەکار و کردەوەکانی خۆیەوە، وە پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، لەوێ ھەواڵی تەواوی ئەوەی ئەنجامتان دابوو لە دونیادا پێتان ڕادەگەیەنێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لەخراپەکارانتان دەسێنێت، بێگومان ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە ئاگادارە بەوەی لەدڵی بەندەکانیدایە، وە ھیچ شتێکی لێ نھێنی و شاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 39

۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعۡمَةٗ مِّنۡهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدۡعُوٓاْ إِلَيۡهِ مِن قَبۡلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادٗا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦۚ قُلۡ تَمَتَّعۡ بِكُفۡرِكَ قَلِيلًا إِنَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِ

ئەگەر بێباوەڕ تووشی ناڕەحەتی و تەنگ و چەڵەمەیەک ببێت، وەک نەخۆشی و تیاچوونی ماڵ و سامان و ترس و بیم، زۆر بەدڵسۆزی دەگەرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە ھانای بۆ دەبات و لێی دەپارێتەوە، وە ئەوەی بەسەریدا ھاتووە لەناڕەحەتی و ناخۆشی لەسەری ھەڵگرێت و لایبات، پاشان کاتێک بەفەزڵ و چاکەی خۆی نیعمەتی بەسەردا ڕشت و ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشیانەی لەسەر ھەڵگرت، خێرا ئەو پەروەردگارەی لەبیر دەچێتەوە کە ھانای بۆ برد، وە دەست دەکاتەوە بە ھاوەڵ و شەریک بڕیاردان بۆی، تاوەکو خەڵکی گومڕا بکات لەو ڕێگا راستەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردووە بەندەکانی لەسەری بن، جا کەوابێت - ئەی پێغەمبەر- بەو جۆرە کەسانە بڵێ ئەوە حاڵیانە: ئەوەی ماوەتە لەتەمەن و ژیانی دونیا بە ئارەزووی خۆت ڕابوێرە، بەڵام چاک بزانە ماوەیەکی کوورتە و دەبڕێتەوە، وە تۆیش لە ڕۆژی قیامەتدا لەھاوەڵانی دۆزەخیت وھیچ کاتێکیش لێی جیا نابیتەوە، وەک چۆن ھاوەڵێک لە ھاوەڵەكەی جودا نابێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 39

أَمَّنۡ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيۡلِ سَاجِدٗا وَقَآئِمٗا يَحۡذَرُ ٱلۡأٓخِرَةَ وَيَرۡجُواْ رَحۡمَةَ رَبِّهِۦۗ قُلۡ هَلۡ يَسۡتَوِي ٱلَّذِينَ يَعۡلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ

ئایا کەسێک بە درێژایی شەو گوێڕایەڵی پەروەردگاری بێت، وە سەرگەرمی شەو نوێژ و سوژدە و کڕنوش بردن بێت بۆی، وە بترسێت لە سزای دواڕۆژ، وە لەھەمان کاتدا بەتەمای ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگاری بێت، ئایا ئەم کەسە باشترە یان ئەو کافر و بێباوەڕەی لەکاتی ناڕەحەتی و ناخۆشیدا ڕوو بکاتە اللە تەعالا و بیپەرستێت، بەڵام لەکاتی خۆشی وفەرحانەدا ڕووی لێوەرگێڕێت و بێباوەڕ ببێتەوە پێی و شەریک و ھاوەڵی بۆ دانێت؟! - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئایا وەک یەک وان، ئەوانەی دەزانن کە اللە تەعالا چی لەسەر واجب کردوون، بەھۆی ئەوەی دەیناسن و شارەزان لێی، وەک ئەو کەسانە وان کەھیچ شتێک لەوانە نازانن و بێ ئاگان لێی؟ بەڵکو تەنھا ئەوانەی ژیر و ھۆشیارن دەزانن جیاوازی نێوان ئەم دوو دەستە و تاقمەی چییە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 39

قُلۡ يَٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡۚ لِلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۗ وَأَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَابٖ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە باوەڕیان بەخۆم و پێغەمبەرەکانمە : لە اللە تەعالا بترسن و گویڕایەڵی فەرمانەکانی بن و دوور بکەونەوە لەڕێگرییەکانی، ئەوانەی لەم دونیایە کار و کردەوەی چاکەیان کردبێت، ئەوا لەم دونیایە چاکەیان بۆ ھەیە بەسەرکەوتن و لەش ساغی و ڕزق و ڕۆزی فراوان، وە لەدواڕۆژیشدا بەھەشتی ھەتاھەتاییان بۆ دەبێت، وە زەوی اللە تەعالا فراوانە، ئەگەر نەیتوانی بەو شێوەیە پەروەردگاری داوای کردووە ئەو بپەرستێت ئەوا با کۆچ بکات بۆ ئەو شوێن و جێگایەی کە دەتوانێت لەوێ ئەو بپەرستێت، وە ھیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەمتاندا، وە تەنھا ئارامگران پاداشتی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا بەبێ ژمارە و حیساب وەردەگرن، لەبەر زۆری و جۆراو جۆری پاداشتەکان. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• رعاية الله للإنسان في بطن أمه.
اللە تەعالا چاودێرییەکی وردی مرۆڤی کردووە لە ناو سکی دایکیدا. info

• ثبوت صفة الغنى وصفة الرضا لله.
سابت و جێگیر کردنی ھەردوو سیفەتی دەوڵەمەندی و ڕازی بوون بۆ اللە تەعالا. info

• تعرّف الكافر إلى الله في الشدة وتنكّره له في الرخاء، دليل على تخبطه واضطرابه.
ناسینی اللە تەعالا لەکاتی ناڕەحەتی و ناخۆشی، وە نکۆڵی کردنی لەکاتی خۆشی و فەرحانە لەلایەن بێباوەڕانەوە، بەڵگەیە لەسەر شێواوی و بێ سەر وبەری ئەو کەسانە. info

• الخوف والرجاء صفتان من صفات أهل الإيمان.
ترس و ئومێد دوو سیفەتی جوانی باوەڕدارانن، ترس لە سزای سەختی دۆزەخ، وە ئومێد و ھیوایش بە ڕەحم و بەزەیی پەروەردگار. info