அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

external-link copy
105 : 21

وَلَقَدۡ كَتَبۡنَا فِي ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعۡدِ ٱلذِّكۡرِ أَنَّ ٱلۡأَرۡضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ ٱلصَّٰلِحُونَ

بێگومان لەو پەڕاو و پەرتووکانەی دامانبەزاندە سەر پێغەمبەران دوای ئەوەی لە (لوح المحفوظ) نوووسیمان و بڕیارماندا : بێگومان بەندە چاکەکانم ئەوانەی تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە دەکەن دەبنە میراتگری زەوی و دەست دەگرن بەسەریدا، ئەوانیش ئوممەتی موحەممەدن (صلی اللە علیە وسلم). info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• الصلاح سبب للتمكين في الأرض.
چاکەکاری و چاکسازی ھۆکاری مانەوە و جێگیربوونە لەسەر زەوی. info

• بعثة النبي صلى الله عليه وسلم وشرعه وسنته رحمة للعالمين.
ڕەوانەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) و شەریعەت و سوننەتەکانی مایەی ڕەحمەت و بەزەیی و میھرەبانییە بۆ تەواوی جیھانیان. info

• الرسول صلى الله عليه وسلم لا يعلم الغيب.
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) غەیب نازانێت و ئاگاداری نھێنی و شاراوەکان نییە، جگە لە ئەوە نەبێت خوای گەورە خۆی ئاگاداری ئەکاتەوە لێی. info

• علم الله بما يصدر من عباده من قول.
خوای گەورە ئاگاداری ھەموو گوفتار و قسە و وتاری بەندەکانیەتی. info