அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

external-link copy
27 : 19

فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُۥۖ قَالُواْ يَٰمَرۡيَمُ لَقَدۡ جِئۡتِ شَيۡـٔٗا فَرِيّٗا

مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) کوڕەکەی ھەڵگرت و ھاتەوە بۆ ناو گەل و خزم و کەسوکارەکەی، ئەوانیش بەسەر سوڕمان و نکۆڵی لێکردنەوە پێیان وت: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نەشیاوی زۆر خراپی ئابڕوبەرانەت کردووە، بەوەی مناڵێکت ھێناوەتەوە بەبێ ئەوەی باوکی ھەبێت. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• في أمر مريم بالسكوت عن الكلام دليل على فضيلة الصمت في بعض المواطن .
لەبارەی ئەو شێوازەوە کە مەریەم گرتیە بەر کە بێدەنگی ھەڵبژارد لەبەرامبەر قسە و قسەڵۆکی خەڵکی، بەڵگەیە لەسەر فەزیڵەت و چاکی بێدەنگی لە ھەندێک جێگا و وێستەگەی ژیاندا. info

• نذر الصمت كان جائزًا في شرع من قبلنا، أما في شرعنا فقد دلت السنة على منعه.
نەزرکردن بە بێدەنگ بوون و قسە نەکردن ڕێگەپێدراو بوو لە شەریعەتەکانى پێشوو بەڵام لە شەریعەتی ئێمەدا لە سوننەتدا بەڵگە هاتووە لەسەر ڕێگری لێکردنی. info

• أن ما أخبر به القرآن عن كيفية خلق عيسى هو الحق القاطع الذي لا شك فيه، وكل ما عداه من تقولات باطل لا يليق بالرسل.
بێگومان ئەوەی قورئان لەبارەی چۆنیەتی خەلقکردن و بەدیھێنانی عیساوە باسی کردووە، ئەوە ھەق و ڕاستی ڕەھا و تەواوە و ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نییە، ئیتر جگە لەم ھەقیقەتە ھەرچییەک باس بکرێت قسە و قسەڵۆک و باتڵ و ناھەقە و شایستەی پێغەمبەران نییە. info

• في الدنيا يكون الكافر أصم وأعمى عن الحق، ولكنه سيبصر ويسمع في الآخرة إذا رأى العذاب، ولن ينفعه ذلك.
لە دونیادا بێباوەڕان کەڕ و کوێرن لە ئاست بینین و بیستنی ھەق و ڕاستییەکان، بەڵام لە دواڕۆژدا کاتێک کە سزا و تۆڵەی خۆیان دەبینن، ئیتر ئەو کاتە زۆر چاک دەبینن و زۆر چاکیش دەبیستن، بەڵام بەداخەوە بیستن و بینینی ئەو ڕۆژە ھیچ سودێکی بۆیان نابێت. info