அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு

external-link copy
3 : 14

ٱلَّذِينَ يَسۡتَحِبُّونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا عَلَى ٱلۡأٓخِرَةِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبۡغُونَهَا عِوَجًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٖ

ئەوانەی بێباوەڕن فەزڵ و ڕێزی ژیانی دونیا و ناز و نیعمەتەکانی کە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە دەدەن بەسەر ژیانی دواڕۆژ کە نازو نیعمەتەکانی ھەمیشەیین و نابڕێنەوە، وە خەڵکیش لادەدەن لە ئاینەکەی خوای گەورە (جل جلالە)، وە دەیانەوێت ئاینەکەی خوا خوار و خێچ ولار بێت تاوەکو خەڵکی تووشی گومان و دوودڵی بکەن ودامەزراو نەبن لەسەری بۆ ئەوەی کەس شوێنی نەکەوێت، ئەوانەی ئەوە سیفات و ئاکاریانە لە گومڕایی و سەرلێشێواندان و دوورن لە ھەموو ھەق و ڕاستیەک. info
التفاسير:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• أن المقصد من إنزال القرآن هو الهداية بإخراج الناس من ظلمات الباطل إلى نور الحق.
مەبەست لە ناردنە خوارەوەی قورئانی پیرۆز ھیدایەت و ڕینمونیە تاوەکو خەڵکی لە تاریکی و شەوەزەنگی ناھەقی و نەزانینەوە دەربھێنێت بەرەو نوور و ڕووناکی ھەق و ڕاستی. info

• إرسال الرسل يكون بلسان أقوامهم ولغتهم؛ لأنه أبلغ في الفهم عنهم، فيكون أدعى للقبول والامتثال.
ناردنی پێغەمبەران دەبێت بە زمانی گەلەکانیان ببێت، چونکە زیاتر لێی تێدەگەن و دێن بەدەم بانگەوازەکانیانەوە. info

• وظيفة الرسل تتلخص في إرشاد الناس وقيادتهم للخروج من الظلمات إلى النور.
ئەرکی پێغەمبەران کورت و پوختکراوە لە ڕێنمونی کردنی خەڵکی و سەرکردایەتی کردنیان تاوەکو لەشەوەزەنگی نەفامی وگومڕاییەوە بەرەو ڕووناکی ھەق و ڕاستی بیانبەن. info