د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

المدثر

د سورت د مقصدونو څخه:
الأمر بالاجتهاد في دعوة المكذبين، وإنذارهم بالآخرة والقرآن.
فەرمانکردن بە هەوڵ و کۆششکردن لە بانگەوازى بەدرۆزانان -بێباوەڕان- و هەڕەشە لێکردنیان و ئاگادارکردنەوەیان بە قیامەت و قورئان. info

external-link copy
1 : 74

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُدَّثِّرُ

ئەی ئەو کەسەی بەجل وبەرگ وپێخەفت خۆت پێچاوەتەوە، مەبەست پێی پێغەمبەرە -صلی اللە علیە وسلم-. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 74

قُمۡ فَأَنذِرۡ

ھەستە وخەڵکی بترسێنە وبێداریان بکەرەوە لەسزای اللە -تەعالا- ئەگەر باوەڕ نەھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 74

وَرَبَّكَ فَكَبِّرۡ

وە پەرورەدگارت بە گەورە دابنێ (بەگەورەی دابنێ لەوەی کە پێویستی بە ھاوەڵ وشەریک ھەبێت). info
التفاسير:

external-link copy
4 : 74

وَثِيَابَكَ فَطَهِّرۡ

دەروونت پاک بکەرەوە لەگوناهــ وتاوان، وە جلوبەرگ وپۆشاکیشت لە چڵک وپیس وپۆخڵی پاک بکەرەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 74

وَٱلرُّجۡزَ فَٱهۡجُرۡ

دوور بە -واز بھێنە- لەپەرستنی بتەکان (ئەمە مانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- گوناھی کردبێت بەڵکو مانای ئەوەیە کە خۆی وئومەتی لەسەر بیروباوەڕ وکردەوە وڕەوشتە بەرزەکان پەروەردە بکات). info
التفاسير:

external-link copy
6 : 74

وَلَا تَمۡنُن تَسۡتَكۡثِرُ

منەت مەکە بەسەر پەروەردگارتدا بەوەی کردەوەی چاکت زۆرە. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 74

وَلِرَبِّكَ فَٱصۡبِرۡ

لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگارت و لەبەرامبەر ئازاری بێباوەڕان ئارامگر وخۆڕاگر بە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 74

فَإِذَا نُقِرَ فِي ٱلنَّاقُورِ

جا کاتێك کە فووی دووەم کرا بە کەڕەنادا (بەسوڕدا). info
التفاسير:

external-link copy
9 : 74

فَذَٰلِكَ يَوۡمَئِذٖ يَوۡمٌ عَسِيرٌ

ئائەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر سەخت وگرانە. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 74

عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ غَيۡرُ يَسِيرٖ

لەسەر ئەوانەی باوەڕیان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی نییە ئاسان نییە. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 74

ذَرۡنِي وَمَنۡ خَلَقۡتُ وَحِيدٗا

-ئەی پێغەمبەر- واز لە من وئەو کەسە بھێنە (بۆ تۆڵەسەندنەوە) کە دروستم کرد بەتەنھا (کاتێک کە لەسکی دایکیدا بوو، پاشان کوڕ وسەروەت وسامانم پێبەخشی کەچی ھەر باوەڕی نەھێنا، ڕاڤەکارانی قورئان دەڵێن: اللە -تەعاﻻ- مەبەستی وەلیدی کوڕی موغیرەیە کە دەسەڵاتێکی زۆری پێدا کەچی لەبری ئەوەی سوپاسگوزار بێت یاخی بوو). info
التفاسير:

external-link copy
12 : 74

وَجَعَلۡتُ لَهُۥ مَالٗا مَّمۡدُودٗا

وە ماڵ وسەروەت وسامان ودارایی زۆر وزەبەندم پێدا. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 74

وَبَنِينَ شُهُودٗا

وە کوڕ ونەوە پێی بەخشی ھەمیشە ئامادە و لەبەردەستی بوون لێی جیا نەدەبوونەوە لە سەفەر وکۆبوونەوەکان (لەبەر ئەوەی کە باوکیان سەروەت وسامانی زۆر بوو پێویستی نەدەکرد ئەوان سەرقاڵی کاسبی بن). info
التفاسير:

external-link copy
14 : 74

وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمۡهِيدٗا

وە ھۆکاری ژیانم بۆ ڕاخستبوو لەکەلوپەل وماڵ ومناڵ وھەموو نازو نیعمەتێکیش بەھرەمەندم کردبوو بەدرێژایی ژیانی. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 74

ثُمَّ يَطۡمَعُ أَنۡ أَزِيدَ

پاش ھەموو ئەمانە لەگەڵ ئەوەی باوەڕیشی نییە پێم ھێشتا بەتەمایە بۆی زیاد بکەم. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 74

كَلَّآۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِأٓيَٰتِنَا عَنِيدٗا

نەخێر بەو شێوەیە نییە ئەو بیری لێدەکاتەوە وچاوەڕوان نەبێت بۆی زیاد بکەم، چونکە ئەو (وەلیدی کوڕی موغیرە) بێباوەڕێکی سەرسەختە بە بەڵگە ونیشانەکانمان (کە ناردوومانە بۆ پێغەمبەرەکەمان). info
التفاسير:

external-link copy
17 : 74

سَأُرۡهِقُهُۥ صَعُودًا

بەم زووانە سزای زۆر سەختی پێ دەچێژم کە ناتوانێت بەرگەی بگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 74

إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ

بێگومان ئەم بێباوەڕەی کە ناز ونیعمەتت بەسەردا ڕشت، (مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغیرەیە) بیری کردەوە و لەدەروونی خۆیدا ھەڵیسەنگاند هەتاوەکو قورئان پوچەڵ بکاتەوە، بەڵام بەھەڵەدا چوو ملکەچی ڕاستی نەبوو. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• المشقة تجلب التيسير.
ناڕەحەتی ئاسانکاری بەدوای خۆیدا دەھێنێت. info

• وجوب الطهارة من الخَبَث الظاهر والباطن.
واجبە مرۆڤی باوەڕدار خۆی پاک ڕابگرێت لەھەموو پیس وپۆخڵیەکی دیار ونادیار. info

• الإنعام على الفاجر استدراج له وليس إكرامًا.
ناز ونیعمەت ڕشتن بەسەر کەسانی یاخی ولەسنوور دەرچوو، خۆی لەخۆیدا پەلکێش کردنیانە، نەک ڕێز لێگرتن. info