د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
132 : 6

وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ

ھەریەک لەوان پلەو پایەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە بە پێی کارو کردەوەکانیان، جا خراپە و شەڕی زۆر وەکو کەمەکەی نییە، وە ئەو کەسەی شوێنی خەڵکی دەکەوێت وەکو ئەو کەسە نییە خەڵکی شوێنی دەکەون ، هەروەها پاداشتی ئەوانەی کە کارو کردەوەی چاکە دەکەن وەکو یەک نین ، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا و غافڵ نییە لەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن ، بەڵکو ئەو ئاگاداری ھەموویەتی ، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموو کارو کردەوەکانیان دەداتەوە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• تفاوت مراتب الخلق في أعمال المعاصي والطاعات يوجب تفاوت مراتبهم في درجات العقاب والثواب.
جیاوازی لە نێوان پلەی دروستکراوەکان لە ئەنجامدانی سەرپێچی و گوێڕایەڵیاندا پێویست بەوە دەکات کە پلەی تۆڵە و سزا و پاداشتیشیان جیاواز بێت. info

• اتباع الشيطان موجب لانحراف الفطرة حتى تصل لاستحسان القبيح مثل قتل الأولاد ومساواة أصنامهم بالله سبحانه وتعالى.
شوێنکەوتنی شەیتانەکان لادان لە فیترەت بەدوای خۆیدا دەھێنێت ، ھەتا دەگاتە ئەو ئاستەی کە خراپە و تاوانیان لاجوان و ڕازاوە دەکەن، وەکو کوشتنی منداڵ و یەکسانکردنی بتەکانیان لەگەڵ خوای گەورەدا. info