د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

الحدید

د سورت د مقصدونو څخه:
الترقي بالنفوس للإيمان والإنفاق في سبيل الله.
بەرزکردنەوەى نەفسەکان بۆ ئیمان هێنان و خەرجکردن لە پێناو الله -سبحانه وتعالى-. info

external-link copy
1 : 57

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

دان دەنێن بەپاک و بێگەردی وپیرۆزی پەروەردگار ھەرچی لە ئاسمان و زەویدایە لە بەدیھێنراوەکانی، ئەویش زاتێکی باڵا دەستە و کەس توانای ئەوەی نییە بەرامبەری بوەستێت، وە تەواو دانا و كاربەجێیه لە بەدیهێنان و ئەندازەگیریدا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 57

لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

ئەوەی کە لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەمووی ھی پەروەردگارە و کەس ھاوبەشی نییە، ھەر ئەو ژیان دەبەخشێت بەوەی کە بیەوێت، وە دەیمرێنێت ئەگەر بیەوێت و بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە و ھەرچیەکی بوێت دەیکات، وە هیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 57

هُوَ ٱلۡأَوَّلُ وَٱلۡأٓخِرُ وَٱلظَّٰهِرُ وَٱلۡبَاطِنُۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ

ئەو زاتە یەکەمینە و سەرەتای نییە و ھیچ کەس و ھیچ شتێک پێش ئەو زاتە نەبوون، وە دواھەمین و کۆتایە و ھیچ کەس و ھیچ شتێک نامێنێت، بەڵام ئەو ھەر دەمێنێت، ھەروەھا ئەو زاتە لە ڕوانگەی بەدیھێنراوەکانییەوە دیار و ئاشکرایە وهیچ شتێک لەسەرووی ئەوەوە نییە، ھەروەھا ئەو زاتە لەبەر ھەزاران ھۆ و حیکمەت نادیارە و بەچاوی سەر نابینرێت، وە بە ھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێک لەو ون نابێت. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• شدة سكرات الموت وعجز الإنسان عن دفعها.
ناڕەحەتی و بێھۆشییەکانی مەرگ - سکرات الموت - وە بێ توانایی مرۆڤـ لە خۆڕزگارکردن لێی. info

• الأصل أن البشر لا يرون الملائكة إلا إن أراد الله لحكمة.
لە ڕاستیدا مرۆڤـ توانای بینینی فریشتەکانی پەروەردگاری نییە، مەگەر پەروەردگار خۆی بیەوێت لەبەر حیكمەتێك كە بیەوێت ببینرێن. info

• أسماء الله (الأول، الآخر، الظاهر، الباطن) تقتضي تعظيم الله ومراقبته في الأعمال الظاهرة والباطنة.
ناوەکانی پەروەردگار (الأول، الأخر، الظاھر، الباطن) ئەوە دەگەیەنن کە ناوی پەروەردگار بە گەورە بزانین و بە چاودێری بزانین لەھەموو کردارەکانماندا، لە ئاشکرا یان لە پەنھانیدا. info