د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
51 : 56

ثُمَّ إِنَّكُمۡ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلۡمُكَذِّبُونَ

پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان و لاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست، لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 56

لَأٓكِلُونَ مِن شَجَرٖ مِّن زَقُّومٖ

پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان و لاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 56

فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ

بەناچاری دەبێت ورگ و سکی بەتاڵتان لەو بەرە تاڵە پڕ بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 56

فَشَٰرِبُونَ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡحَمِيمِ

جا کە ئەو (زەققوم) ە دەخۆن، تینوویان دەبێت و لە تینوێتیدا ئاوی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 56

فَشَٰرِبُونَ شُرۡبَ ٱلۡهِيمِ

ئەوەندەی لێ دەخۆنەوە وەکو حوشتری تینوو، کە ھەرچەند ئاو بخواتەوە تێر نابێت، وەک ئەو حوشترەیە کەلەبەر نەخۆشییەک لەئاو خواردنەوە تێر نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 56

هَٰذَا نُزُلُهُمۡ يَوۡمَ ٱلدِّينِ

ئەوەی کە باسکرا لە خواردنی تاڵ و ئاوی زۆر گەرم، ئەوە خوان و میوانداریەکەیانە کە بەو خوانە پێشوازیان لێدەکرێت لە ڕۆژی سزادا. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 56

نَحۡنُ خَلَقۡنَٰكُمۡ فَلَوۡلَا تُصَدِّقُونَ

ئێمە ئێوەمان بەدیھێناوە ئەی بێباوەڕەکان، لە کاتێکدا ئێوە ھەر نەبوون، دەی ئەوە بۆ باوەڕ ناکەن کە ئێمە دوای مردنتان زیندووتان دەکەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 56

أَفَرَءَيۡتُم مَّا تُمۡنُونَ

ئایا نابینن ئەی خەڵکینە ئەو ئاوی تۆوەی کە فڕێی دەدەنە ناو منداڵدانی ھاوسەرەکانتان؟! info
التفاسير:

external-link copy
59 : 56

ءَأَنتُمۡ تَخۡلُقُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡخَٰلِقُونَ

ئاخۆ ئێوەن ئەو ئاوەتان لەسکی دایکدا کردووە بە ئادەمیزادێکی ڕێکو پێک و تەواو، یان ئێمەین دەیکەین بەو ئادەمیزادە؟! info
التفاسير:

external-link copy
60 : 56

نَحۡنُ قَدَّرۡنَا بَيۡنَكُمُ ٱلۡمَوۡتَ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ

ئێمە ئەجەل و کاتی مەرگمان لە نێوانتانا بۆ ھەر یەکێکتان دیاری کردووە و لەو کاتە دیاری کراوەدا ئەیمرێنین و کەس لێمان پێش ناکەوێت، وە کەسیش لە دەستمان ھەڵنایەت، وە ھیچ شتێکیش ڕێمان لێ ناگرێت وبێ توانا نین. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 56

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمۡثَٰلَكُمۡ وَنُنشِئَكُمۡ فِي مَا لَا تَعۡلَمُونَ

لەوەى بیگۆڕین ئەوەى ئێستا ئێوە لەسەرین لە بەدیهێنان وشێوە و وێنە لەوەى کە دەیزانن، ودروستتان بکەین بەشێوەیەک کە ئێوە نایزانن لە بەدیهێنان و وێناکردن. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 56

وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُولَىٰ فَلَوۡلَا تَذَكَّرُونَ

دیارە ئێوە لە پەیدابونی یەکەمجارتان ھەندێک زانیاریتان ھەیە، کە چۆن لەنەبوون پەروەردگار ئێوەی ھێناوەتە مەیدانی بوونەوە، باشە ئێوە تێنافکرن؟! دیارە ئەوەی کە یەکەم جار ئێوەی لە نەبوون بەدیھێناوە، زۆر ئاسانتر دەتوانێت دووبارە زیندووتان بکاتەوە دوای مردن. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 56

أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَحۡرُثُونَ

ئەی باشە ئێوە سەرنجی ئەو تۆوە نادەن کەزەوی بۆ ئەکێڵن و دەیچێنن؟! info
التفاسير:

external-link copy
64 : 56

ءَأَنتُمۡ تَزۡرَعُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلزَّٰرِعُونَ

ئایا ئێوە ئەو تۆوە ئەڕوێنن یان ئێمە ڕواندوومانە؟! info
التفاسير:

external-link copy
65 : 56

لَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَٰهُ حُطَٰمٗا فَظَلۡتُمۡ تَفَكَّهُونَ

ئەگەر بمانویستایە ئەو تۆوە داچێنراوەمان کەسەوز بووە و کاتی پێگەشتنی نزیک بوو، ئەمانکرد بە پووش و پەڵاشێکی وشک، ئەوسا ئیتر ھەر دەبوو قسە و باسی لەسەر بکەن و بڵێن: بۆ وای لێ ھات؟!! info
التفاسير:

external-link copy
66 : 56

إِنَّا لَمُغۡرَمُونَ

ئەتانوت: ئێمە زیان لێکەوتووین، کە ئەو ھەموو ھەوڵەمان بەخەسار چوو، ڕەنجەڕۆ بووین!! info
التفاسير:

external-link copy
67 : 56

بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ

بەڵکو ئێمە بێ بەش و نائومێد بووین لەبەروبوومی ئەو ھەموو کشتوکاڵە. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 56

أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلۡمَآءَ ٱلَّذِي تَشۡرَبُونَ

ئەی باشە سەرنجی ئەو ئاوە نادەن کە دەیخۆنەوە کاتێک تینوتانە؟! info
التفاسير:

external-link copy
69 : 56

ءَأَنتُمۡ أَنزَلۡتُمُوهُ مِنَ ٱلۡمُزۡنِ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنزِلُونَ

ئایا ئێوە داتانباراندووە لەو ھەورانەی ئاسمان، یان ئێمە دایدەبارێنین؟! info
التفاسير:

external-link copy
70 : 56

لَوۡ نَشَآءُ جَعَلۡنَٰهُ أُجَاجٗا فَلَوۡلَا تَشۡكُرُونَ

خۆ ئەگەر بمانەوێت دەیکەینە خوێیاوێکی تاڵ و سوێر و بێ سود، باشە ئەوە ئێوە بۆچی شوكر و سوپاسی (اللە تعالی) ناکەن لەسەر ئەو ئاوە سازگارەی کە بەڕەحم و میهرەبانی خۆی بۆی ناردوونەتە خوارەوە؟!! info
التفاسير:

external-link copy
71 : 56

أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِي تُورُونَ

ئەی سەرنجی ئەو ئاگرەتان نەداوە کە دایدەگرسێنن و جۆرەھا سوودی لێ وەردەگرن؟! info
التفاسير:

external-link copy
72 : 56

ءَأَنتُمۡ أَنشَأۡتُمۡ شَجَرَتَهَآ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنشِـُٔونَ

ئایا ئێوە ئەو درەختەتان بەدیھێناوە کە ئاگری پێ دەکەنەوە، یان ئێمە بەسۆز و بەزەیی خۆمان بۆمان بەدی ھێناون؟! info
التفاسير:

external-link copy
73 : 56

نَحۡنُ جَعَلۡنَٰهَا تَذۡكِرَةٗ وَمَتَٰعٗا لِّلۡمُقۡوِينَ

ئێمە ئەو ئاگرەمان کردووە بە یادخەرەوەیەک بۆتان تا ئاگری دۆزەختان بیر بێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی گەشتیاران سوودی لێ وەربگرن. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 56

فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ

- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگاری گەورە و بەرزی بێ وێنەت لە ھەموو کەم و کورتی و عەیبێک بە دوور ڕابگرە. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 56

۞ فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ

الله تەعالا سوێند بەجێگا و خولگەی ئەستێرەکان دەخوات. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 56

وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٞ لَّوۡ تَعۡلَمُونَ عَظِيمٌ

کە ئەگەر بزانن سوێند پێخواردنیان گەلێک گەورەیە، چونکە ئەو سوێند پێخوراوانە نیشانەی مەزنی ئەو پەروەردگارەیە کە بەدیھێناون، لەگەڵ گەورەیی نیشانە و بەڵگە و پەند وئامۆژگاریەكان، كە ناژمێردرێن و سنوریان بۆ دانانرێت. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• دلالة الخلق الأول على سهولة البعث ظاهرة.
کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى بەدیهێنا لەسەرەتادا -لەیەکەم جاردا- لە نەبوونەوە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئاسانی دووبارە زیندووکردنەوەی مردووان لە ڕۆژی قیامەتدا. info

• إنزال الماء وإنبات الأرض والنار التي ينتفع بها الناس نعم تقتضي من الناس شكرها لله، فالله قادر على سلبها متى شاء.
ناردنی باران و سەوزکردنی زەوی و ئاگر کە مرۆڤـ سوودی لێ دەبینێت، ھەموویان ئەوە دەخوازن کە دەبێت مرۆڤ سوپاس گوزاری پەروەردگار بین لەسەریان، چونکە پەروەردگار ھەر کاتێك بیەوێت لێمان دەگرێتەوە. info

• الاعتقاد بأن للكواكب أثرًا في نزول المطر كُفْرٌ، وهو من عادات الجاهلية.
ھەر کەسێك باوەڕی وابێت کە ئەستێرەکان ھۆکاری باران بارینن، ئەوە بێ باوەڕە و لە خووی سەردەمی نەفامیه - جاھیلیە-. info