د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
16 : 50

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ وَنَعۡلَمُ مَا تُوَسۡوِسُ بِهِۦ نَفۡسُهُۥۖ وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ

لەڕاستیدا ئێمە مرۆڤمان بەدیھێناوە و چاکیش دەزانین کە چی خەتەرە و خەیاڵ و بیرێک بەدڵ و دەرونیدا دێت، وە ئێمە لەو دەمارە ئەستوورە کە بەملییەوەیەتی و بەسراوە بەدڵییەوە (شاڕەگی دڵی) نزیکترین. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 50

إِذۡ يَتَلَقَّى ٱلۡمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٞ

بەردەوام دوو فریشتە چاودێری دەکەن کە یەکێکیان لەلای ڕاستی دانیشتووه و ئەوەکەی تریشیان لەلای چەپی، مرۆڤـ ھەرچییەک بکات و ھەرچییەک بڵێت، تۆماری دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 50

مَّا يَلۡفِظُ مِن قَوۡلٍ إِلَّا لَدَيۡهِ رَقِيبٌ عَتِيدٞ

مرۆڤـ ھیچ قسەیەک ناکات و ھیچی لەدەم دەرناچێت، خێرا یەکێك لە فریشتە چاودێرەکان تۆماری دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 50

وَجَآءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِيدُ

ئەی مرۆڤی بێ ئاگا! بێھۆشیی مردن کاتی سەرەمەرگ ھات و دایگرتی، ئەوە ئەو شتە بوو کە تۆ بە خەیاڵی خۆت خۆتت لێ لا ئەداو پێت ناخۆش بوو و بیرت لێ نەئەکردەوە، وە ئەو ڕۆژە ھەر دێت و ناتوانی خۆتی لێ لادەی و ڕاکەی لێی. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 50

وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِۚ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡوَعِيدِ

فریشتەی تایبەت بە فووكردن بە كەرەنادا بۆ دووەم جار فووی کرد بە کەڕەنای صووڕدا و ھەرچی مردوو ھەیە زیندوو بوونەوە، ئەوە - ڕۆژی قیامەت - ڕۆژی ھاتنەدی ئەو ھەڕەشەیە کە لە بتپەرستان و خراپەکاران ئەکرا. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 50

وَجَآءَتۡ كُلُّ نَفۡسٖ مَّعَهَا سَآئِقٞ وَشَهِيدٞ

ئەو ڕۆژە ھەر کەسێک دوو فریشتەی لە گەڵدایە یەکێکیان دەیھێنێت و دەیگەیەنێتە شوێنی دادگایی کردن - محشر - ئەوی تریشیان شاھیدە لەسەر گوفتار و ڕەفتارەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 50

لَّقَدۡ كُنتَ فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا فَكَشَفۡنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلۡيَوۡمَ حَدِيدٞ

لەو کاتە تەنگانە و ناخۆشەدا بەو مرۆڤەی کە هێنراوە بۆ گۆڕەپانی مەحشەر دەوترێت: بەڕاستی ئەوەی کە ئێستا کەوای تیایدا و بەچاوی خۆت دەیبینیت، کە لە دونیادا لێی بێ خەبەر بوویت و خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو (بەھۆی فریوخواردنت بەئارەزووەکانت) وە خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو، ئەوا پەردەی شاراوەییمان لەسەر لابرد و ئیتر ئەوەتە پەردەمان لەسەر چاوت لاداوە و ھەموو ئەو شتانەی کە بۆت باسکرابوو لەناڕەحەتی وئازاردان بەڕوونی دەیبینیت و ئەمڕۆ دەزگای بیناییت زۆر تیژە درک بەو شتانە دەکەیت کە خۆت بێ ئاگا کردبوو لێی!! info
التفاسير:

external-link copy
23 : 50

وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ

فریشتەی ھاوڕێی مرۆڤە زیندووکراوەکە (اللە تعالی) دەفەرموێت: ئەمە دەفتەری گوفتار و کرداری دونیای ئەم بەندەیە، ھەمووی نووسراوە بەبێ زیاد و کەم، لای منە و حازر و ئامادەیە. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 50

أَلۡقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٖ

ئینجا دوای لێپرسینەوە (اللە تعالی) فەرمان دەدات بەھەردوو فریشتەکە و دەفەرموێت: ئادەی ھەرچی کافر و بێباوەڕێکی سەرکەش و بوغزن و پیلانگێڕ ھەیە فڕێی بدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 50

مَّنَّاعٖ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٖ مُّرِيبٍ

ئەو کەسانەی کە کاتی خۆی ئەو واجبانەیان جێبەجێ نەدەکرد - ئەوەی کە (اللە تعالی) فەرمانی دابوو کە ئەنجامی بدەن-، گوێیان بەحەرامکراوەکان وسنوورەکانى (الله تعالى) نەدەدا، ومافی خەڵکیان پێشێل دەکرد، خۆی گومانی ھەبوو لە بوونی (اللە تعالی) و چەمکەکانی ئاین و ئەوەی کە ھەواڵی پێدابوون لە بەھەشت و دۆزەخ، وە گومانیشی دەخستە دڵ و دەرونی خەڵکییەوە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 50

ٱلَّذِي جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَأَلۡقِيَاهُ فِي ٱلۡعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ

ئەو کەسەی کە کاتی خۆی شەریک و ھاوەڵی بۆ (اللە تعالی) بڕیار دەدا، بیگرن و فڕێی بدەنە نێو سزای بە ئێش و ئازارەوە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 50

۞ قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطۡغَيۡتُهُۥ وَلَٰكِن كَانَ فِي ضَلَٰلِۭ بَعِيدٖ

ئینجا ھاوەڵە شەیتانەکەیشی دیارە کە ئامادە کراوە، ئەویش پاکانە بۆ خۆی دەکات و دەڵێت: پەروەردگارا خۆ من لەخشتەم نەبردووە، من پاڵنەری نەبووم بۆ ئەو ھەموو گوناھ و تاوانە، بەڵکو ھەر خۆی لە نێو گومڕایی و سەرلێشێواوییەکی قوڵدا خۆی قەتیس کردبوو و لەهەق وڕاستی دووربوو. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 50

قَالَ لَا تَخۡتَصِمُواْ لَدَيَّ وَقَدۡ قَدَّمۡتُ إِلَيۡكُم بِٱلۡوَعِيدِ

(اللە تعالی) بە ھەردووکیان دەڵێت: لێرەدا لای من لەگەڵ یەکتر مەکەونە مشتومڕ، بەو کارەتان ھیچ سوودێک ناکەن، من ڕێگای ڕاستی ئاینم بۆ ڕوون کردبوونەوە لە ڕێگای پێغەمبەرانەوە، ئاگادارم کردنەوە کە ئەگەر ڕێگای ئیمان نەگرنەبەر و کردەوەی چاکە ئەنجام نەدەن وسەرپێچی فەرمانەکانم بکەن، ئەوە سەرەنجامتان ئەم ڕۆژە ڕەشە دەبێت کە ئێستا چاوەڕوانتان دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 50

مَا يُبَدَّلُ ٱلۡقَوۡلُ لَدَيَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّٰمٖ لِّلۡعَبِيدِ

قسە و بڕیاری من نەگۆڕە و ھەڵناوەشێتەوە، وە لە بڕیاری خۆم پەشیمان نابمەوە، وە ستەم لە بەندەکانم ناکەم، بەکەمکردنەوەی چاکەکانیان یا زیادکردنی خراپە و تاوانەکانیان، بەڵکو ھەر کەسە و بەپێی بیروباوەڕ و کردەوەکانی خۆی، شایستەی چی بێت، بەو شێوەیە پاداشتی خۆی وەردەگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 50

يَوۡمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمۡتَلَأۡتِ وَتَقُولُ هَلۡ مِن مَّزِيدٖ

ئەو ڕۆژە بە دۆزەخ دەڵێین: ئایا پڕبوویت لە ئەو کافر و بتپەرست و تاوانبار و ستەمکارانەی کە فڕێدراوەتە ناوت و بەستە؟ دۆزەخیش لە وەڵامدا دەڵێت: ئایا ھی دیکە ھەیە؟! داوای زیاتر دەکات، وە تووڕەیە لەبەر پەروەردگاری. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 50

وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ غَيۡرَ بَعِيدٍ

بەھەشت نزیک کراوەتەوە لە تەقواداران و پارێزکاران و خواناسان ئەوانەى فەرمانەکانى (الله تعالى) جێبەجێ دەکەن وخۆیان بەدوور دەگرن لەنەهی لێکراوەکانی، بە جۆرێک کە ھەرچی خۆشییە دەیبینن، وە ھیچ لێیانەوە دوور نییە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 50

هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٖ

پێیشیان ئەوترێت: ئەمە ئەو شوێنەیە کە (اللە تعالی) گفتی پێ دابوون، بۆ ئێوە و بۆ ھەر کەسێك بگەڕبَتەوە بۆ لای پەروەردگاری – بەتەوبە کردن - وە پارێزگاری لەو سنوورانە بکات کە (اللە تعالی) دایناوە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 50

مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ

بۆ ھەر کەسێك لەپەنهانەکەیدا لە (اللە تعالی) ترسابێت و بەدڵێکی سەلامەت وتۆبەکارەوە گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە بەردەوام گەڕابێتەوە بۆ لای - تەوبەی کردبێت -. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 50

ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٖۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُلُودِ

پێیان دەوترێت: بێ ترس و لەرز بڕۆنە ناو بەھەشت و پارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە، ئەمڕۆ ڕۆژی مانەوەی ھەمیشەییە، کە ئیتر مردنی لەدوا نییە. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 50

لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيۡنَا مَزِيدٞ

ھەرچییان ئارەزوو لێ بێت بۆیان ھەیە لەو بەھەشتەدا کۆتایی نایەت، لەوەشمان زیاتر لایە بۆیان، لە بەخشندەییەکانمان کە بەچاو نەبینراوە و بەگوێ نەبیسراوە و نەھاتووە بەدڵی کەسدا، وە لەھەموویان خۆشتر بینینی (اللە تعالی) یە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• علم الله بما يخطر في النفوس من خير وشر.
زانینی (اللە تعالی) بە ھەر جۆرە ختورەیەک بێت بەسەر دڵی مرۆڤدا لە چاک یان خراپ. info

• خطورة الغفلة عن الدار الآخرة.
مەترسی بێ ئاگایی و غافڵ بوون لە ژیانی دواڕۆژ. info

• ثبوت صفة العدل لله تعالى.
جێگیر کردن وجەختکردنەوە لەسەر سیفەتی (العدل=دادگەری) بۆ الله تەعالا. info