د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
35 : 46

فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۭۚ بَلَٰغٞۚ فَهَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ

کەواتە - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) دان بەخۆدا بگرە و خۆڕاگربە لەسەر ئازاری ئەم کافرانە، وەک چۆن پێغەمبەرە ئولولعەزمەکان -خاوەن ورەی زۆر بەرز وزۆر ئارامگر لەسەر پەیامەکەیان- (نوح و ئیبراھیم و موسا و عیسا) (سەلامی خوایان لێ بێت) خۆیان ڕاگرت و پەلەی ھاتنی سزای (اللە تعالی) یان بۆ مەکە، بێگومان ئەو سزایە سەرەنجام ھەر دێتە سەریان، ئەو ڕۆژەی کە ئەو پەپەیمانەى پێیان دراوە بێتە سەریان بەچاوی خۆیان ئەیبینن، لەبەر ناڕەحەتی و سەختی ئەو سزایە وا ئەزانن تەنھا سەعاتێک لە ڕۆژیان پێچووە لەژیانی دونیادا، ھەر بۆیە ئەم قورئانەی کە نێردراوە بۆ (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پەیامێکی ڕاگەیاندنی بەھێزە بۆ مرۆڤـ و جنۆکەکان، جا ئیتر ئەو کاتە جگە لە کۆمەڵی تاوانباران کەس ڕیسوا و خەسارۆمەند نابێت کە لەڕێگای ڕاست دەرچوون بەهۆی کوفر وتاوانەکانیان. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• من حسن الأدب الاستماع إلى المتكلم والإنصات له.
لە جوانی ئەدەب بریتیەلە گوێگرتن و بێ دەنگی بۆ قسەکار. info

• سرعة استجابة المهتدين من الجنّ إلى الحق رسالة ترغيب إلى الإنس.
زوو وەڵامدانەوەی جنۆکەکان و باوەڕھێنانیان، پەیامێکی ھاندان بوو بۆ مرۆڤەکان. info

• الاستجابة إلى الحق تقتضي المسارعة في الدعوة إليه.
وەڵامدانەوەی هەق وڕاستی پێویستی بە ھەوڵ و کۆشش و بانگەوازکردنە بۆی. info

• الصبر خلق الأنبياء عليهم السلام.
ئارامگرتن ئەخلاقی پێغەمبەرەکانە (سەلامی خوایان لێ بێت). info