د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
10 : 46

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرۡتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثۡلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێباوەڕانە بڵێ: ئێوە پێم بڵێن ئەگەر دەرکەوت ئەم قورئانە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، وە ئێوەش باوەڕتان پێی نەھێنا و بەڕاستان نەزانی، ھەرچەندە زانایەکی نەوەی ئیسرائیل شایەتی لەسەر ڕاستی ئەم قورئانە داوە کە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، چونکە لە تەوراتدا ئەو ڕاستییەی بۆ دەرکەوتووە، ئێوە لوت بەرز بوون و باوەڕتان پێی نەھێنا، ئایا ئێوە زاڵم و ستەم کار نین؟ (اللە تعالی) ڕێنمایی کۆمەڵێک نادات بۆ لای هەق و ڕاستی کە ستەمکار بن. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• كل من عُبِد من دون الله ينكر على من عبده من الكافرين.
ھەموو پەرستراوەکان جگە لە (اللە تعالی) پەرستنەکەیان ڕەت دەکەنەوە و دەیدەنەوە بەڕووی کافرەکاندا. info

• عدم معرفة النبي صلى الله عليه وسلم بالغيب إلا ما أطلعه الله عليه منه.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ھیچ لە غەیب نازانێ، ئەوە نەبێ کە (اللە تعالی) فێری کردووە. info

• وجود ما يثبت نبوّة نبينا صلى الله عليه وسلم في الكتب السابقة.
بوونی بەڵگە و شاھید لە کتێبە ئاسمانیەکانی پێشوو لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم). info

• بيان فضل الاستقامة وجزاء أصحابها.
ڕوونکردنەوەیی گەورەیی بەردەوام بوون لەسەر ئیمان و باوەڕ -بەردەوامبوون لەسەر ئیستیقامەت- و پاداشتی ئیماندارەکان. info