د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
11 : 42

فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ أَزۡوَٰجٗا يَذۡرَؤُكُمۡ فِيهِۚ لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ

اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە ھەر لەخۆیشتان ھاوسەری بۆ بەدیھێناون و داناون، وە لە وشتر و ڕەشە وڵاخ و مەڕ و بزنیش نێر و مێیەکی بەدیھێناوە، تاوەک بۆ خزمەتی ئێوە زیاد بکەن و سوودیان لێ وەربگرن، بەھۆی زاووزێ و لەدایک بوونەوە زۆرتان دەکات، وە لە گۆشت و شیری ئەو ئاژەڵ و مەڕو ماڵاتەیشدا ژیانی بۆ ڕەخساندون، هیچ شتێک لە ئەو ناچێت و هیچ شتێک بە شێوە و وێنەى ئەو نییە لە خوڵقێنراوەکانى، وئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسەی بەندەکانیەتی، وکاروکردەوەی بەندەکانی دەبینێت و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت و پاداشتیان لەسەر کار و کردەوە چاکە و خراپەکانیان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 42

لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

کلیلی خەزێنەی ئاسمانەکان و زەوی لای ئەوە و ھی ئەوە ، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی ویستی لەسەر بێت ڕزق و ڕۆزییان بۆ فراوان دەکات و بەرەکەتی تێدەخات، تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان کوفر دەکات و ناشکور دەبێت؟ وە ڕزق و ڕۆزیش تەسک و بێ بەرەکەت دەکات بۆ ئەوانەی خۆی دەیەوێت، بۆ ئەوەی تاقیان بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرن یاخود ناڕەزایەتی دەردەبڕن؟ بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لە بەرژەوەندی بەندەکانی لاشاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 42

۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحٗا وَٱلَّذِيٓ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ وَمَا وَصَّيۡنَا بِهِۦٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓۖ أَنۡ أَقِيمُواْ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُواْ فِيهِۚ كَبُرَ عَلَى ٱلۡمُشۡرِكِينَ مَا تَدۡعُوهُمۡ إِلَيۡهِۚ ٱللَّهُ يَجۡتَبِيٓ إِلَيۡهِ مَن يَشَآءُ وَيَهۡدِيٓ إِلَيۡهِ مَن يُنِيبُ

- ئەی پێغەمبەر - اللە تەعالا لەم ئاینەدا شەریعەت و ڕێسای بۆ ئێوە داناوە، ھەروەکو ئەوەی فەرمانمان کردووە بە نوح بیگەیەنێت بە خەڵکی و کاریشی پێ بکات، وە ئەوەشی وەحیمان بۆ تۆ کردووە وەک ئەوەی فەرمانمان کرد بە ئیبراھیم و موسا و عیسا کە بیگەیەنن بەخەڵکی و کاریشی پێ بکەن، پوختەکەی ئەوەیە: ئەم ئاینە بەرپا بکەن و جێ بەجێی بکەن و جیاواز نەبن تێیدا، قورس و گرانە لەسەر بتپەرست و موشریکەکان ئەو یەکخواپەرستییەی بانگیان دەکەیت بۆی، اللە تەعالا ویستی لەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی ھەڵی دەبژێرێت و موەفەق و سەرکەوتووی دەکات لە پەرستنی و گوێڕایەڵی بۆی، وە ھیدایەتی ھەموو کەسێکیش دەدات کە تەوبە بکات لە گوناھ و تاوانەکانی بگەڕێتەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 42

وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى لَّقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ

بێباوەڕ و بتپەرست و موشریکەکان کاتێک لە ئاینەکەیان پەرتەوازە و پارچە پارچە بوون کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە پەیامەکەیەوە ڕەوانە کرا بۆ لایان و بەڵگەکانی لەسەر ڕاستکردنەوە، ئەو پەرتەوازەی و پارچە پارچە بوونەشیان بە ھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە بوو، ئەگەر بھاتایە لە عیلم و زانستی اللە تەعالادا پێش نەکەوتایە و نەیبڕاندایەتەوە کە سزادانیان دوا دەخات بۆ کاتێکی تری دیاری کراو کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە ئەوا حوکم و بڕیاری دەدا لە نێوانیاندا، بەھۆی کوفر و بیباوەڕی و بە درۆ زانینی پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) سزایان دەدان، وە بێگومان ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتیان بەمیراتی بۆ ماوەتەوە، وە لە گاورەکانیش ئینجیلیان لە پێشینەکانی خۆیان بۆ ماوەتەوە، لەدوای ئەوانیش بتپەرست و موشریکەکان ھەر ھەموویان گومانیان لەم قورئانەدا ھەیە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی و باوەڕیان پێ نەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 42

فَلِذَٰلِكَ فَٱدۡعُۖ وَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ وَقُلۡ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٖۖ وَأُمِرۡتُ لِأَعۡدِلَ بَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡۖ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡۖ لَا حُجَّةَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ

بەپێی فەرمانی اللە تەعالا بانگەواز بۆ ئەم ئاینە پیرۆزە بکە و بەردەوام و جێگیر و دامەزاروبە لەسەری، شوێن ھەواو ئارەزووی بەتاڵ و پڕوپووچیان مەکەوە، وە کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەیت پێیان بڵێ: باوەڕم بە اللە تەعالا و بەو پەرتووک و کتێبانەیش ھێنا کە دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکانی، وە ئەو زاتە پیرۆزە فەرمانی پێکردم کە من بەشێوەیەکی دادگەرانە حوکم و بڕیار بدەم لە نێوانتاندا، ئەو اللە یەی دەیپەرستم پەروەردگاری من و ھەموو ئێوەیشە، کار و کردەوەکانمان چاک بێت یان خراپ بۆ خۆمانە، وە کار و کردەوەکانی خۆیشتان چاک بێت یان خراپ ھەر بۆ خۆتانە، ئیتر گفتۆگو و دەمەقاڵێ لە نێوانماندا نەما دوای ئەوەی حوججە و بەڵگەکانتان بۆ ڕوون کرایەوە و دەرکەوتن، اللە تەعالا ئێمە و ئێوەش لە ڕۆژی دواییدا کۆ دەکاتەوە، وە گەڕانەوەیش لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ لای ئەوە، بە گوێرەی ئەوەی شایانمانە پاداشتمان دەداتەوە و تۆڵەمان لێ دەسێنێتەوە، ئەو کاتە ئیتر ڕاستگۆ و درۆزن لێک جودا دەکرێنەوە و دەردەکەون، وە ھەق و ڕاستیش لە باتاڵ و ناھەقی. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• دين الأنبياء في أصوله دين واحد.
ئاینی ھەموو پێغەمبەران لە بنچینە و بنەمادا یەک ئاینە. info

• أهمية وحدة الكلمة، وخطر الاختلاف فيها.
گرنگی یەکێتی وشە و ھەڵوێست و مەترسی ڕاجیاوازی و دووبەرەکی. info

• من مقومات نجاح الدعوة إلى الله: صحة المبدأ، والاستقامة عليه، والبعد عن اتباع الأهواء، والعدل، والتركيز على المشترك، وترك الجدال العقيم، والتذكير بالمصير المشترك.
یەکێک لە ھێز و ھۆکاری سەرکەوتنی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا : ڕاستی و دروستی بیروباوەڕ و مانەوە و بەردەوام بوون لەسەری، وە دوورکەوتنەوە لە شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو، وە دادگەری و جەخت کردنەوە لەسەر خاڵی ھاوبەش و دوورکەوتنەوە لە دەمەقاڵی و موجادەلەی بێ ئەنجام و نەزۆک، وە بیرخستنەوەی سەرەنجامی ھاوبەش کە مەبەست پێی ڕۆژی دواییە. info