د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
54 : 41

أَلَآ إِنَّهُمۡ فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمۡۗ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَيۡءٖ مُّحِيطُۢ

ئاگاداربن بێگومان بتپەرست و موشریکەکان گومانی گەورەیان ھەیە لە زیندووبونەوەی دوای مردن و گەیشتن بە دیداری پەروەردگاریان لە ڕۆژی قیامەتدا، چونکە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی، لەبەر ئەوە بە ئەنجامدانی کار و کردەوە چاکەکان خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن، ھۆشیاربن کە اللە تەعالا بە عیلم و زانست و دەسەڵاتی خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• علم الساعة عند الله وحده.
زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە. info

• تعامل الكافر مع نعم الله ونقمه فيه تخبط واضطراب.
مامەڵە کردنی بێباوەڕان لەگەڵ ناز و نیعمەتەکانی اللە تەعالا و بەڵا و ناڕەحەتیەکان ناڕێکی و شڵەژانی پێوە دیارە. info

• إحاطة الله بكل شيء علمًا وقدرة.
اللە تەعالا بەعیلم و زانست و دەسەڵاتی دەوری ھەموو شتێکی داوە. info