د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
18 : 40

وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡأٓزِفَةِ إِذِ ٱلۡقُلُوبُ لَدَى ٱلۡحَنَاجِرِ كَٰظِمِينَۚ مَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ حَمِيمٖ وَلَا شَفِيعٖ يُطَاعُ

- ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی قیامەت بیانترسێنە، ئەو قیامەتەی کە نزیک بووەتەوە و ھەر دێت، ئەوەیشی بێت بێگومان نزیکە، لەتاو ترس و ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە دڵی بەندەکان بەرز دەبێتەوە تا بەگەرویانەوە دەنوسێت، لەو ڕۆژەدا ھەمووان بێدەنگن و ھیچ کەسێک بەبێ ئیزن و مۆڵەتی پەروەردگار ناتوانێت قسە بکات و زاری بجوڵێنێت، ستەمکاران ئەوانەی بە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمیان لەخۆیان کردووە لەو ڕۆژەدا نەھاوڕێ و خزمێکی دڵسۆزیان ھەیە، نە تکاکارێکیش لای پەروەردگار تکایان بۆ بکات کە وەڵامی تکاکردنەکەی بدرێتەوە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• التذكير بيوم القيامة من أعظم الروادع عن المعاصي.
بیرخستنەوەی ڕۆژی قیامەت لەگەورەترینی ئەو بەربەستانەیە کەوا لە مرۆڤ دەکات دەستھەڵگرێت لە گوناھ و تاوان و خراپەکردن. info

• إحاطة علم الله بأعمال عباده؛ خَفِيَّة كانت أم ظاهرة.
اللە تەعالا ئاگادارە بەگشت کار و کردەوەی بەندەکانی، بەنھێنی و ئاشکرایەوە. info

• الأمر بالسير في الأرض للاتعاظ بحال المشركين الذين أهلكوا.
فەرمان کردن بەگەڕان بەسەر زەویدا بۆ پەند و ئامۆژگاری وەرگرتنە لەحاڵ و گوزەران و سەرەنجامی ئەو بتپەرست و موشریکانەی لەناوچوون. info