د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
17 : 40

ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡۚ لَا ظُلۡمَ ٱلۡيَوۡمَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

ئەمڕۆ کە ڕۆژی قیامەتە ھەموو کەسێک پاداشتی کار و کردەوەکانی دەدرێتەوە و وەریان دەگرێتەوە، ئەگەر چاکی کردبێت پاداشتی باش و چاک وەردەگرێت، خۆ ئەگەر خراپیشی کردبێت ئەوا سزای خراپەکانی وەردەگرێتەوە، ئەمڕۆ زوڵم و ستەم لەکەس ناکرێت،؛ چونکە ئەوەی حاکمە و بڕیار دەدات زاتی اللەی دادگەرە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەخێرایی حساب و لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، چونکە ئاگاداری کار و کردەوەکانیانە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• التذكير بيوم القيامة من أعظم الروادع عن المعاصي.
بیرخستنەوەی ڕۆژی قیامەت لەگەورەترینی ئەو بەربەستانەیە کەوا لە مرۆڤ دەکات دەستھەڵگرێت لە گوناھ و تاوان و خراپەکردن. info

• إحاطة علم الله بأعمال عباده؛ خَفِيَّة كانت أم ظاهرة.
اللە تەعالا ئاگادارە بەگشت کار و کردەوەی بەندەکانی، بەنھێنی و ئاشکرایەوە. info

• الأمر بالسير في الأرض للاتعاظ بحال المشركين الذين أهلكوا.
فەرمان کردن بەگەڕان بەسەر زەویدا بۆ پەند و ئامۆژگاری وەرگرتنە لەحاڵ و گوزەران و سەرەنجامی ئەو بتپەرست و موشریکانەی لەناوچوون. info