د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
87 : 4

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ لَيَجۡمَعَنَّكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِۗ وَمَنۡ أَصۡدَقُ مِنَ ٱللَّهِ حَدِيثٗا

خوای گەورە (اللە) نەبێت ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەخۆی، ئەو ھەر ھەمووتان لە سەرەتا تا کۆتاتان کۆ دەکاتەوە لەڕۆژی دواییدا، ئەو ڕۆژەی کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، تاوەکو پاداشت وتۆڵەی کاروکردەوەی ھەمووتان بداتەوە، وە ھیچ کەسێکیش وەک خوای گەورە ڕاستگۆ نیە لە ووتار و گوفتاریدا. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 4

۞ فَمَا لَكُمۡ فِي ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيۡنِ وَٱللَّهُ أَرۡكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓاْۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَهۡدُواْ مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلٗا

ئەی باوەڕداران ئێوە چیتان بەسەر ھاتووە کە بوون بەدوو دەستەی جیاواز سەبارەت بەو دووڕوانە، دەستەیەک دەڵێن: با لەبەر بێباوەڕیان بجەنگین لەگەڵیاندا، دەستەیەکی تر دەڵێن: لەبەر باوەڕەکەیان کە بەسەر زارەکی ھێناویانە با واز بھێنن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، نەدەبوو ئێوە ڕاتان جیاواز بێت دەربارەیان، چونکە خوای گەورە بەھۆی گومڕایی وکاروکردەوەی خراپیانەوە بە بێباوەڕ دایناون، ئایا ئێوە دەتانەوێت ڕێنوینی کەسانێک بکەن کە خوای گەورە سەرکەوتووی نەکردوون بە سەر ڕێگای ھەق وڕاستی؟ جا بۆیە ھەر کەسێک خوا گومڕای بکات ئەوا ھەرگیز رێگای بەرەوە بەھەشت چوون نادۆزێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
89 : 4

وَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَآءٗۖ فَلَا تَتَّخِذُواْ مِنۡهُمۡ أَوۡلِيَآءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡۖ وَلَا تَتَّخِذُواْ مِنۡهُمۡ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرًا

دووڕوەکان ئاواتە خوازی ئەوەن ھەروەک چۆن خۆیان بێباوەڕن ئێوەش بێباوەڕ بونایە بەوەی دابەزیوە بۆتان، ئەو کاتە ھەردوولاتان وەک یەک بوونایە، جا بۆیە لەبەر دوژمنایەتیان ھیچ کەسێک لەوان نەکەن بەدۆست وپشت وپەنای خۆتان تا ئەو کاتەی کۆچ دەکەن لەڕێگای خوا، کۆچ دەکەن لەووڵاتی بێباوەڕ وموشریکانەوە بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر ئیمان وباوەڕیان، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد وبەردەوام بوون لەسەر ئەو حاڵەی خۆیان، ئەوا لەھەر جێگایەک پێیان گەیشتن بیانگرن و بیانکوژن، وە ھیچ کەس لەوان مەکەن بەدۆستی خۆتان وکاروباری خۆتانیان مەدەنە دەست، وە یارمەتیان لێوەرمەگرن دژ بە دوژمنەکانتان. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 4

إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوۡ جَآءُوكُمۡ حَصِرَتۡ صُدُورُهُمۡ أَن يُقَٰتِلُوكُمۡ أَوۡ يُقَٰتِلُواْ قَوۡمَهُمۡۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمۡ عَلَيۡكُمۡ فَلَقَٰتَلُوكُمۡۚ فَإِنِ ٱعۡتَزَلُوكُمۡ فَلَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ وَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمۡ عَلَيۡهِمۡ سَبِيلٗا

جگە ئەوانەیان نەبێت کە پەنا دەبەنە بەر ھۆز وتیرەیەک کە پەیمان و بەڵێن لەنێوانتاندا ھەیە کە لەگەڵ یەک نەجەنگن، یان مەگەر ئەو کەسانەی بەناچاری ھاتنە لاتان ودوودڵ بوون لەگەڵتان جەنگ بکەن یان لەگەل تیرە وھۆزەکەی خۆیان بجەنگن، ئەگەر خوای گەورە بیویستایە زاڵی دەکردن بەسەرتاندا ودەجەنگان لەگەڵتان، بۆیە سوپاسی خوا بکەن کە پاراستونی لەوان، وە ڕووبەڕویان مەبنەوە، مەیانکوژن وبەدیلیان مەگرن، وە ئەگەر ھاتوو ئەوان خۆیان لادا ولەگەڵتان نەجەنگان، وە گوێڕایەڵتان بوون و ئاشتیان ھەڵبژارد، ئیتر خوای گەورە ھیچ ڕێگایەکی نەداوە بەئێوە کە دەستیان بۆبەرن ولەگەڵیان بجەنگن وبەدیلیان بگرن. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 4

سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأۡمَنُوكُمۡ وَيَأۡمَنُواْ قَوۡمَهُمۡ كُلَّ مَا رُدُّوٓاْ إِلَى ٱلۡفِتۡنَةِ أُرۡكِسُواْ فِيهَاۚ فَإِن لَّمۡ يَعۡتَزِلُوكُمۡ وَيُلۡقُوٓاْ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓاْ أَيۡدِيَهُمۡ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡۚ وَأُوْلَٰٓئِكُمۡ جَعَلۡنَا لَكُمۡ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينٗا

ئەی باوەڕداران کۆمەڵێکی تر لە دووڕوەکان بەدی دەکەن کە بەسەر زارەکی وبەڕواڵەت باوەڕی خۆیانتان بۆ ئاشکرا دەکەن تاوەکو پارزێراو بن وترسیان نەبێت لێتان، وە بێباوەڕیان بۆ ھۆز وخزمانی خۆیان ئاشکرا دەکەن تاوەکو ئەوانیش ئەمین بکەن وترسیان نەبێت لێیان ئەگەر گەڕانەوە بۆلایان، وە ھەر کاتێکیش بۆیان بکرێت وبلوێت بۆیان ئەوا دەچنەوە ناو شیرک وبێباوەڕیەکەی خۆیان، جا ئەگەر ھاتوو وازیان نەھێنا لە جەنگ کردن لەگەڵتان وە دەستی ئاشتیان بۆ درێژ نەکردن، وە وازیان نەھێنا لێتان، ئەوا لەھەر جێگایەک گەیشتن پێیان و بینیتان بیانگرن وبیانکوژن، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات وڕەوشتیانە دەسەڵاتمان پێتان داوە کە بیانگرن وبیانکوژن وە چۆن بۆتان گونجا درێغی مەکەن، ئەمەش بەڵگەی ڕوون ئائشکراییە کە خوای گەورە داویەتی پێتان. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• خفاء حال بعض المنافقين أوقع الخلاف بين المؤمنين في حكم التعامل معهم.
شاردنەوەی حاڵی ھەندێک لەدووروەکان بووە ھۆی دروست بوونی ناکۆکی لەنێوان باوەرداران کە چۆن مامەڵەیان لەگەل بکەن. info

• بيان كيفية التعامل مع المنافقين بحسب أحوالهم ومقتضى المصلحة معهم.
ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ دووڕوەکان بەپێی حاڵی ھەر دەستەیەک لەوان، وە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان. info

• عدل الإسلام في الكف عمَّن لم تقع منه أذية متعدية من المنافقين.
دەرخستنی دادگەری ئیسلام لەوازھێنان لەو دووڕوانەی کە وازیان ھێناوە لە ئازاردانی موسڵمانان. info

• يكشف الجهاد في سبيل الله أهل النفاق بسبب تخلفهم عنه وتكلُّف أعذارهم.
جیھاد وتێکۆشان لەڕێگای خوا، باوەڕی دووڕەکان وەدەردەخات، بەھۆی جێمانیان لە جیھاد وبڕوبیانوو ھێنانەوە کە ئامادەی نەبن. info