د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
84 : 38

قَالَ فَٱلۡحَقُّ وَٱلۡحَقَّ أَقُولُ

اللە تەعالا فەرمووی: ھەق لەمنەوەیە، وە منیش ھەق دەڵێم. جگە لەھەق ھیچ شتێکی تر نالێم. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 38

لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ أَجۡمَعِينَ

بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ پڕ دەکەم لەتۆ و تێکڕا لەوانەیش شوێن کوفر و بێباوەڕی تۆ دەکەون لەنەوەکانی ئادەم. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 38

قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُتَكَلِّفِينَ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: من ھیچ پاداشت و کرێیەک لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە و ئامۆژگاری کردنتان لێتان داواناکەم، وە من زۆر لەخۆم ناکەم زیاد لەوە بھێنم کە فەرمانم پێکراوە بەگەیاندنی. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 38

إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ

ئەم قورئانە تەنھا پەند و ئامۆژگاری و بیرخستنەوەیە بۆ ئەوانەی لە ئادەمیزاد و جنۆکە داوایان لێکراوە اللە تەعالا بپەرستن و دوور بکەونەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 38

وَلَتَعۡلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعۡدَ حِينِۭ

بەدڵنیاییەوە ھەواڵی ڕاستگۆیی ئەم قورئانە دەزانن، پاش ماوەیەکی نزیک کاتێک دەمرن دەزانن ئەم قورئانە ڕاستگۆ بووە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الداعي إلى الله يحتسب الأجر من عنده، لا يريد من الناس أجرًا على ما يدعوهم إليه من الحق.
بانگخوازی ڕاستەقینە، ئەوەی بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا دەکات، تەنھا بەتەمای ئەجر و پاداشتی ئەوە، لەبەرامبەر ئەوەی خەڵکی بانگ دەکات بۆ لای ھەق و ڕاستی و یەکخواپەرستی ھیچ ئەجر و پاداشتێکی لەخەڵکی ناوێت. info

• التكلّف ليس من الدِّين.
زۆر لەخۆ کردن لە ئاینەوە نییە. info

• التوسل إلى الله يكون بأسمائه وصفاته وبالإيمان وبالعمل الصالح لا غير.
تەوەسول و پاڕانەوە لە اللە تەعالا بە ناو و سیفاتەکانی و باوەڕ و کاروکردەوە چاکەکانە نەک شتی تر. info