د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
23 : 34

وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنۡ أَذِنَ لَهُۥۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمۡ قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمۡۖ قَالُواْ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ

تکا و شەفاعەت کردن لای اللە تەعالا ھیچ سوودێکی نییە مەگەر بۆ کەسێک نەبێت پەروەردگار خۆی مۆڵەت بدات، وە اللە تەعالا ناھێڵێت ھیچ کەسێکیش شەفاعەت بکات مەگەر لێی ڕازی بێت، لەبەر گەورەیی و مەزنی و ڕێز و پلە و پایەی لای خۆی، وە لە گەورەیی و مەزنی ئەو زاتە پیرۆزەیە کاتێک لە ئاسمان قسەی کرد فریشتەکان دەدەن لەشەقەی باڵ و دەیدەن بەیەکدا وەک ملەکەچی بۆ وتە و گوفتاری تاوەکو ترس و بیم لەدڵیان نەمێنێت، فریشتەکان بە جویرەئیلیان وت: پەروەردگارت چی فەرموو؟ جوبرەئیلیش وتی: ھەقی فەرموو، ئەو بەزات و دسەڵاتی خۆی بەرز و بڵندە، ھێندە مەزن و گەورەیە، ھەموو شتێک لەو بچوکترن و لەخوار ئەوەوەن. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 34

۞ قُلۡ مَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُلِ ٱللَّهُۖ وَإِنَّآ أَوۡ إِيَّاكُمۡ لَعَلَىٰ هُدًى أَوۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: کێ لە ئاسمانەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات و بارانتان بۆ دەبارێنێت، وە کێ لە زەوییەوە ڕۆزیتان دەدات و ڕووەک و بەروبوم و کشتوکاڵ و میوە و جگە لەوانەشتان بۆ دەڕوێنێت و سەوزی دەکات؟ بڵێ: اللە تەعالا لە ئاسمانەکان و زەوییەوە ڕۆزیتان دەدات، وە بێگومان من یان ئێوە ئەی بتپەرست و موشرکینە لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونین، یان لەسەر گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکراین، بەدڵنیاییەوە یەکێکمانین، وە بێگومان ئەھلی ڕێنموونی و ھیدایەت ھەر باوەڕدارانن، وە ئەھلی گومڕایی ھەر بتپەرست و موشریکەکانن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 34

قُل لَّا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّآ أَجۡرَمۡنَا وَلَا نُسۡـَٔلُ عَمَّا تَعۡمَلُونَ

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیار لە ئێوە ناکرێت لەسەر گوناھ و تاوانێک کە ئێمە ئەنجاممان داوە، وە پرسیار لە ئێمەش ناکرێت لەسەر گوناھ و تاوانێک ئێوە کردووتانە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 34

قُلۡ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفۡتَحُ بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَهُوَ ٱلۡفَتَّاحُ ٱلۡعَلِيمُ

پێیان بڵێ: لە ڕۆژی قیامەتدا اللە تەعالا ئێمە و ئێوە کۆدەکاتەوە، لە پاشان زۆر بە دادپەروەری بڕیار دەدات لە نێوانماندا، ھەق و ڕاست و دروست لە ناھەق و باتڵ جیا دەکاتەوە، ئەو زاتە پیرۆزە بڕیاردەرێکی دادپەروەرە، وە زانا و ئاگادارە بەوەی بڕیاری پێ دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 34

قُلۡ أَرُونِيَ ٱلَّذِينَ أَلۡحَقۡتُم بِهِۦ شُرَكَآءَۖ كَلَّاۚ بَلۡ هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

- ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەوانەم پیشان بدەن کە کردبووتان بە شەریک و ھاوەڵی اللە تەعالا لە پەرستندا، نەخێر وا نییە کە بیرتان لێدەکردەوە و واتان دەزانی اللە (جل جلالە) ھاوبەش و شەریکی ھەیە، بەڵکو ھەر زاتی اللە تەعالایە زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و قەدەر و بەرێوەبردنیدا. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 34

وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

- ئەی پێغەمبەر- ئێمە تۆمان بۆ ھەموو خەڵکی ناردووە، کە موژدە بدەیت بەخەڵکانی خواناس کە اللە تەعالا بەھەشتیان دەداتێ، وە خەڵکانی بێباوەڕ و خراپەکاریش بترسێنیت بە ئاگری دۆزەخ، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەوە نازانن و بێ ئاگان لێی، ئەگەر بیانزانیایە بە درۆیان نەدەزانیت و بێباوەڕ نەدەبوون پێت. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 34

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

بتپەرست و موشریکەکان پەلەی ھاتنی ئەو سزایەیانە کە پێغەمبەر دەیترساند پێی و دەڵێ: ئەرێ ئەو بەڵێنەی داوتانە پێمان بەھاتنی سزا کەی دێت، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە ئەو بەڵێنە ھەق و ڕاستە و ھەر دێتە دی. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 34

قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوۡمٖ لَّا تَسۡتَـٔۡخِرُونَ عَنۡهُ سَاعَةٗ وَلَا تَسۡتَقۡدِمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە پەلەی ھاتنی سزایانە: وادەیەکی دیاریکراوتان ھەیە، ساتێک دوا ناکەوێت، وە تەنھا ساتێکیش پێش ناکەوێت، ئەو ڕۆژەیش بێگومان ڕۆژی قیامەتە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 34

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ بِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَلَا بِٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِۗ وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوۡقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمۡ يَرۡجِعُ بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٍ ٱلۡقَوۡلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لَوۡلَآ أَنتُمۡ لَكُنَّا مُؤۡمِنِينَ

ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وتیان: ئێمە باوەڕمان بەو قورئانە نییە کە موحەممەد وادەزانێت لەلایەن اللە وە بۆی دابەزیووە، وە باوەریش بە کتێب و نامە ئاسمانیەکانی پێشینیش ناکەین، - ئەی پێغەمبەر- خۆزگە دەتبینی کاتێک ئەو تاوانبار و ستەمکارانە لە ڕۆژی قیامەتدا لای اللە تەعالا بەند دەکرێت و ڕادەوەستێنرێن بۆ حساب و لێپرسینەوە لەگەڵدا کردن، لە نێوان خۆیاندا لۆمە و سەرزەنشتی یەکتر دەکەن، وە ھەر کەسێکیان لێپرسراویەتی ئەنجامدانی تاوان و گوناھەکان دەخاتە ئەستۆی ئەوی ترەوە، ئەوانەی بێدەسەڵات و چەوساوە بوون بە گەورەکان و ئەوانە دەڵین لە دونیادا دەیانچەوساندنەوە: ئەگەر ئێوە نەبوونایە ئێمە گومڕا و سەرگەردان نەدەبووین و باوەڕمان بەاللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی دەھێنا. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• التلطف بالمدعو حتى لا يلوذ بالعناد والمكابرة.
نەرم و نیانی لەگەڵ ئەو کەسانەی بانگەوازیان دەکەیت تاوەکو تووشی عینادی و سەرسەختی و لەخۆبایی بوون نەبن. info

• صاحب الهدى مُسْتَعْلٍ بالهدى مرتفع به، وصاحب الضلال منغمس فيه محتقر.
خاوەنی ھیدایەت و ڕێنموونی بەرز و بڵندە بەھیدایەت و ڕێنموونی، وە خاوەنی گومڕایی و سەرگەردانیش دەتلێتەوە تێیدا و سووک و ڕیسوایە. info

• شمول رسالة النبي صلى الله عليه وسلم للبشرية جمعاء، والجن كذلك.
پەیامی پێغەمبەری ئیسلام (صلی اللە علیە وسلم)، بۆ ھەموو مرۆڤایەتی و ھەموو جنۆکەیشە. info