د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
31 : 33

۞ وَمَن يَقۡنُتۡ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا نُّؤۡتِهَآ أَجۡرَهَا مَرَّتَيۡنِ وَأَعۡتَدۡنَا لَهَا رِزۡقٗا كَرِيمٗا

ھەر کەسێک لە ئێوە بەردەوام بێت لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە کار و کردەوەیەکی چاکی وا ئەنجام بدات کە جێگای ڕەزامەندی اللە تەعال بێت، ئەوا دوو ھێندەی ئافرەتانی تر پاداشتان دەدەینەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا پاداشتێکی بەڕێزمان بۆی ئامادە کردووە کە بریتیە لە بەھەشت. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 33

يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ لَسۡتُنَّ كَأَحَدٖ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِنِ ٱتَّقَيۡتُنَّۚ فَلَا تَخۡضَعۡنَ بِٱلۡقَوۡلِ فَيَطۡمَعَ ٱلَّذِي فِي قَلۡبِهِۦ مَرَضٞ وَقُلۡنَ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا

ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە لە فەزڵ و ڕێز و شکۆدا وەک ژنانی تر نین، بەڵکو ئێوە لە فەزڵ و ڕێزدا لە پلەوپایە و مەقامێکدان ژنانی تر پێی ناگەن، ئەگەر بێتو فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، کەواتە ئەگەر قسەتان لەگەڵ پیاوانی بێگانەدا کرد بە خەمزە و نازەوە قسەیان لەگەڵدا مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵ و دەروونی نەخۆشی دووڕوویی تێدایە نیازی خراپ و ئارەزوو و شەھوەتی حەرام بکات، ھەروەھا بەجۆرێک قسە بکەن دوور بێت لە گومان و شک، بەپێی پێویست قسەی جیدی بکەن و دوور بکەونەوە لە گاڵتە و گەپ و سوعبەت کردن لەگەڵ پیاوانی بێگانە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 33

وَقَرۡنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجۡنَ تَبَرُّجَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ ٱلۡأُولَىٰۖ وَأَقِمۡنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذۡهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجۡسَ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِ وَيُطَهِّرَكُمۡ تَطۡهِيرٗا

لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵ مەچنە دەرەوە، وە جوانی و ڕازاوەیی خۆتان بۆ پیاوانی بێگانە دەرمەخەن وەکو ئافرەتانی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلام دەیانکرد، ئەوان لە سەردەمی نەفامیدا جوانی و ڕازاوەیی خۆیان بۆ پیاوانی بێگانە دەردەخست تاوەکو سەرنجیان ڕابکێشن، وە نوێژەکانتان بە ڕێکوپێکی و جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان دەربکەن، وە گوێڕایەڵی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بکەن، بێگومان ئەی ژنانی پێغەمبەر و ئال و بەیتی ئەو ، اللە تەعالا دەیەوێت ھەموو جۆرە ئەزیەت و ئازار و خراپەیەکتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵ و دەروونتان پاک بکاتەوە، خو و ڕەوشتە ناشیرین و ناپەسەندەکانتان لێ داماڵێت و بەتەواوی پاکو خاوێنتان بکاتەوە، بە شێوەیەک دوای ئەوە ھیچ پیسی و ناشرینیەکی پێوە نەمێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 33

وَٱذۡكُرۡنَ مَا يُتۡلَىٰ فِي بُيُوتِكُنَّ مِنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱلۡحِكۡمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا

ھەرچییەک لەماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوە لە ئایەتەکانی اللە تەعالا و فەرموودەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە یادی بگرن و باسی بکەن بۆ خەڵکی، بێگومان اللە تەعالا بە لوتف و بەزەییە بەرامبەر بە ئێوە، وە منەتی بەسەردا کردوون لەماڵی پێغەمبەرەکەیدا دایناون، وە زۆریش شارەزاتانە کاتێک ھەڵیبژاردون کە ببنە خێزانی پێغەمبەرەکەی، وە دەست نیشانی کردوون وەک دایکی ھەموو باوەڕدارانی ئوممەتەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 33

إِنَّ ٱلۡمُسۡلِمِينَ وَٱلۡمُسۡلِمَٰتِ وَٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلۡخَٰشِعِينَ وَٱلۡخَٰشِعَٰتِ وَٱلۡمُتَصَدِّقِينَ وَٱلۡمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلۡحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمۡ وَٱلۡحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمٗا

بێگومان ئەو پیاو و ئافرەتانەی خۆیان زەلیل دەكەن بۆ خوای گەورە بە تاعەت و گوێڕایەڵی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی دەبەخشن لە پێناوی خوادا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی گوێڕایەڵن بۆ اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕاستگۆن لەباوەڕ و گوفتاریاندا، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی و دووركەوتنەوە لە گوناھ و سەرپێچی و لەسەر بەڵا و موسیبەت، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی خێر و سەدەقەی فەرز و سوننەت دەکەن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی ڕۆژووی فەرز و سوننەت دەگرن، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی داوێنی خۆیان دەپارێزن، وە دایدەپۆشن لە کەسانێک کە دروست نییە تەماشای بکەن، وە خۆیان بەدوور دەگرن لە زینا و پێشەکییەکانی، وە ئەو پیاو و ئافرەتانەی یادی اللە تەعالا بە دڵ و زمان بە ئاشکرا و نھێنی دەکەن، ئەوانە اللە تەعالا لێبوردەیە لە گوناھەکانیان و پاداشتێکی گەورەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئامادە کردوون كە ئەویش بەهەشتە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• من توجيهات القرآن للمرأة المسلمة: النهي عن الخضوع بالقول، والأمر بالمكث في البيوت إلا لحاجة، والنهي عن التبرج.
لە ڕێنماییەکانی قورئانی پیرۆز بۆ ئافرەتانی موسڵمان ئەوەیە: ڕێگریان لێدەکات لەوەی بەخەمزە و نازەوە قسە لەگەڵ پیاوانی بێگانە بکەن، وە فەرمانیان پێدەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، وە ڕێگریشیان لێدەکات کە خۆیان ڕووت نەکەنەوە. info

• فضل أهل بيت رسول الله صلى الله عليه وسلم، وأزواجُه من أهل بيته.
فەزڵی ئالو بەیتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ژنانی پێغەمبەر لە ئالو بەیتی ئەون. info

• مبدأ التساوي بين الرجال والنساء قائم في العمل والجزاء إلا ما استثناه الشرع لكل منهما.
بنەمای یەکسانی نێوان پیاو و ژن لەسەر کار و پاداشت بنیات نراوە، جگە لەوە نەبێت شەریعەتی ئیسلام جیای کردوەتەوە. info