د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
23 : 31

وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحۡزُنكَ كُفۡرُهُۥٓۚ إِلَيۡنَا مَرۡجِعُهُمۡ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

- ئەی پێغەمبەر- ھەر کەسێک بێباوەڕ بووە بە اللە تەعالا، با بێباوەڕییەکەی خەفەتبارت نەکات، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵی ئەو گوناھ و تاوانانەیان دەدەینێ کە لە دونیادا ئەنجامیان دابوو، وە پاداشت و تۆڵەشیان لەسەر دەدەینەوە، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی لەناو دڵەکاندا ھەیە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• نعم الله وسيلة لشكره والإيمان به، لا وسيلة للكفر به.
ناز ونیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ھۆکارێکن بۆ شوکر و سوپاسکردن و باوەڕھێنان پێی، نەک ھۆکارێک بێت بۆ کوفر و بێباوەڕ بوون پێی. info

• خطر التقليد الأعمى، وخاصة في أمور الاعتقاد.
مەترسی چاولێکەری کوێرانە، بەتایبەت لەو بابەتانەی پەیوەستن بە عەقیدە و بیروباوەڕەوە. info

• أهمية الاستسلام لله والانقياد له وإحسان العمل من أجل مرضاته.
گرنگی تەسلیم بوون و ملکەچ بوون بۆ اللە تەعالا، وە کاری چاکردن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتە پیرۆزە. info

• عدم تناهي كلمات الله.
وشە و کەلامی اللە تەعالا ھەرگیز کۆتایی نایەت. info