د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
6 : 29

وَمَن جَٰهَدَ فَإِنَّمَا يُجَٰهِدُ لِنَفۡسِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ھەرکەسێک جیھادی نەفس و دەروونی خۆی بکات بەوەی بیخاتە سەر تاعەت و گوێڕایەڵی و دووری بخاتەوە لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی، وە لەپێناو اللە تەعالا جیھادی کرد و تێکۆشا ئەوە بێگومان بۆ خۆی تێکۆشاوە و جیھادی کردووە، چونکە سوود و قازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە اللە تەعالا بێ نیازە و پێویستی بەھیچ کام لە بەدیھێنراوەکانی خۆی نییە، تاعەت و گویڕایەڵی ئەوان ھیچ لە موڵکی ئەو زیاد ناکات، وە گوناھ و تاوان و سەرپێچیشیان ھیچ لەو کەم ناکات. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• النهي عن إعانة أهل الضلال.
ڕێگری کردن لە یارمەتیدانی خەڵکانی گومڕا. info

• الأمر بالتمسك بتوحيد الله والبعد عن الشرك به.
فەرمان کردن بەدەستگرتن بە تەوحید و یەکخواپەرستیەوە، وە دوور کەوتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا. info

• ابتلاء المؤمنين واختبارهم سُنَّة إلهية.
تاقیکردنەوەی باوەڕداران و دووچار کردنیان بە ناڕەحەتی و ناخۆش سوننەتێکی خواییە. info

• غنى الله عن طاعة عبيده.
اللە تەعالا بێ نیازە و ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە. info