د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
5 : 28

وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنَجۡعَلَهُمۡ أَئِمَّةٗ وَنَجۡعَلَهُمُ ٱلۡوَٰرِثِينَ

دەمانەوێت منەت بکەین بەسەر بەنو ئیسرائیلدا، وە فەزڵ و چاکەی خۆمانیان بەسەردا بڕێژین، ئەوانەی فیرعەون لە زەوی میسردا لاواز و ژێردەستەی کردبوون، ئەمانەوێت دوژمنەکانیان لەناو ببەین، وە لاوازی و ژێر دەستەیشیان نەھێڵین، وە بیانکەینە پێشەوا و سەرمەشقی ھەق و ڕاستی خەڵکی شوێنیان بکەون، وە بیانکەینە میراتگری سەر زەوی پیرۆزی وڵاتی شام لە دوای تیاچوونی فیرعەون، ھەروەکو اللە تەعالا فەرموویەتی: (وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَاۖ... ) (سورەتی الاعراف: ١٣٧) واتا: (پاشان ئێمە ئەو بەنو ئیسرائیلەی کە فیرعەون زەلیل و سەر شۆڕی کردبوون کردمانن بە میراتگری خۆرھەڵات و خۆرئاوای زەوی، لەو شوێنەى بەرەکەتدارمان کرد -مەبەست لێی ئەوەیە کردنی بەمیراتگری وڵاتی شام، ئەو وڵاتەی کە خوای گەورە بەرەکەتداری کردبوو بە ڕواندنی کشتوکاڵ و بەروبومەکەی بەجوانترین شێوە-). info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الإيمان والعمل الصالح سببا النجاة من الفزع يوم القيامة.
باوەڕ و کار و کردەوەی چاک ھۆکاری ڕزگار بوونن لە ترسی ڕۆژی قیامەت. info

• الكفر والعصيان سبب في دخول النار.
بێباوەڕی و گوناهـ و تاوان و سەرپێچی پەروەردگار ھۆکاری چوونە ناو ئاگری دۆزەخە. info

• تحريم القتل والظلم والصيد في الحرم.
کوشت و کوشتار و ستەمکردن و ڕاوکردن لەناو حەرەمی شاری مەککەدا حەرام و یاساغە. info

• النصر والتمكين عاقبة المؤمنين.
سەرکەوتن و جێگیرکردن و دەسەڵات گرتنە دەست سەرەنجام و عاقیبەتی باوەڕدارانە. info