د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
93 : 27

وَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ فَتَعۡرِفُونَهَاۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ

وە - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ اللە تەعالا لەسەر تەواوی نیعمەت و بەخششەکانی کە لە ژمارە نایەن، وە بە زوویی اللە تەعالی نیشانە و ئایەتەکانی خۆی لە ئاسمانەکان و زەوی و ڕزق و ڕۆزی نیشان دەدات، ئێوەیش دەیناسنەوە بە شێوەیەکی وا ڕینوماییتان دەکات بۆ گوێڕایەڵی کردنی ھەق و ڕاستی، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا نییە لەوەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الإيمان والعمل الصالح سببا النجاة من الفزع يوم القيامة.
باوەڕ و کار و کردەوەی چاک ھۆکاری ڕزگار بوونن لە ترسی ڕۆژی قیامەت. info

• الكفر والعصيان سبب في دخول النار.
بێباوەڕی و گوناهـ و تاوان و سەرپێچی پەروەردگار ھۆکاری چوونە ناو ئاگری دۆزەخە. info

• تحريم القتل والظلم والصيد في الحرم.
کوشت و کوشتار و ستەمکردن و ڕاوکردن لەناو حەرەمی شاری مەککەدا حەرام و یاساغە. info

• النصر والتمكين عاقبة المؤمنين.
سەرکەوتن و جێگیرکردن و دەسەڵات گرتنە دەست سەرەنجام و عاقیبەتی باوەڕدارانە. info