د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
11 : 25

بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلسَّاعَةِۖ وَأَعۡتَدۡنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا

ڕاست ناکەن و وانییە، ئەوەی وتیان و لێیانەوە دەرچوو بۆ ئەوە نەبوو کە بە شوێن ھەق و ڕاستی و بەڵگە و بورھاندا بگەڕێن، بەڵکو تەنھا بۆ ئەوەیە ئەوان باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە، وە ھەر کەسێکیش باوەڕی بە ڕۆژی قیامەت نەبێت و بەدرۆی بزانێت ئەوە ئاگرێکی گەورەی ھەڵگیرساومان بۆ ئامادە کردووە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• اتصاف الإله الحق بالخلق والنفع والإماتة والإحياء، وعجز الأصنام عن كل ذلك.
وەسف کردنی پەرستراوی ھەق و ڕاستی، بەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە شتەکان بەدی دەھێنێت و سوود و قازانج و مردن و زیندووبوونەوەی بەدەستە، لە کاتێکدا بت و پەرستراوەکانی تر دەسەوسانن لەوەھا کارێک. info

• إثبات صفتي المغفرة والرحمة لله.
چەسپاندن و جێگیرکردنی ھەردوو سیفەتی لێخۆشبوون و ڕەحمەت و میھرەبانی بۆ زاتی اللە تەعالا. info

• الرسالة لا تستلزم انتفاء البشرية عن الرسول.
پەیامی پێغەمبەرایەتی ئەوە پێویست ناکات کە پێغەمبەر نابێت مرۆڤ بێت. info

• تواضع النبي صلى الله عليه وسلم حيث يعيش كما يعيش الناس.
تەوازع و خۆ بەگەورە نەزانینی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەئاست خەڵكیدا، خەڵکی چۆن ژیاون ئەویش ھەر وەک ئەوان ژیاوە. info