د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
99 : 23

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلۡمَوۡتُ قَالَ رَبِّ ٱرۡجِعُونِ

تا ئەو کاتەی مردن یەخە بەیەکێک لەو بتەپەرست و موشریکانە دەگرێت، وە بەچاوی خۆی ئەو سزایە دەبینێت دائەبەزێتە سەری و ئەحواڵی دواڕۆژی بۆ ئاشکرا دەبێت، پەشیمانی دایئەگرێت بۆ ئەو تەمەنەی لەدەستی چووە، وە بۆ ئەو کەمتەرخەمییەی لەبەرامبەر اللە تەعالای کردی، ئەڵێت: ئەی پەروەردگارم جارێکی تر بمگێڕەرەوە بۆ ژیانی دونیا. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الاستدلال باستقرار نظام الكون على وحدانية الله.
بەڵگەھێنانەوە بەسەقامگیری یاسا و ڕێساکانی گەردوون لەسەر تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا. info

• إحاطة علم الله بكل شيء.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە. info

• معاملة المسيء بالإحسان أدب إسلامي رفيع له تأثيره البالغ في الخصم.
مامەڵەکردن و وەڵامدانەوەی ڕەوشتی خراپی کەسانی تر بەڕەوشت و مامەڵەی جوانی ئیسلامیانە کاریگەری زۆر دروست دەکات لای نەیاران، بەشێویەک زۆر جار بووە بەمایەی ھیدایەتیان. info

• ضرورة الاستعاذة بالله من وساوس الشيطان وإغراءاته.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار ھەمیشە پەنا بگرێت بە اللە تەعالا لە وەسوەسە و فڕوفێڵەکانی شەیتان، کە ھەوڵدەدات بەو ھۆیەوە نەوەکانی ئادەم لەخشتە بەرێت. info