د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
90 : 23

بَلۡ أَتَيۡنَٰهُم بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ

کارەکە بەو شێوەیە نییە وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو ئێمە ھەق و ڕاستیمان بۆ ھێناون کە ھیچ گومان و دوو دڵی تێدا نییە، وە بە دڵنیاییەوە درۆزنن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە اللە تەعالا ھاوەڵ و شەریک و مناڵی ھەبێت، پاکو بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ ئەو زاتە لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• الاستدلال باستقرار نظام الكون على وحدانية الله.
بەڵگەھێنانەوە بەسەقامگیری یاسا و ڕێساکانی گەردوون لەسەر تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا. info

• إحاطة علم الله بكل شيء.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە. info

• معاملة المسيء بالإحسان أدب إسلامي رفيع له تأثيره البالغ في الخصم.
مامەڵەکردن و وەڵامدانەوەی ڕەوشتی خراپی کەسانی تر بەڕەوشت و مامەڵەی جوانی ئیسلامیانە کاریگەری زۆر دروست دەکات لای نەیاران، بەشێویەک زۆر جار بووە بەمایەی ھیدایەتیان. info

• ضرورة الاستعاذة بالله من وساوس الشيطان وإغراءاته.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار ھەمیشە پەنا بگرێت بە اللە تەعالا لە وەسوەسە و فڕوفێڵەکانی شەیتان، کە ھەوڵدەدات بەو ھۆیەوە نەوەکانی ئادەم لەخشتە بەرێت. info