د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
74 : 22

مَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ

ئەو بێباوەڕانە وەک پێویست اللە تەعالا بە گەورە و بەرز و بڵند نەزانی، کاتێک لەگەڵ ئەودا ھەندێک لە مەخلوقاتەکانی ئەویان پەرست، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەتوانا و بەدەسەڵاتە، بەشێک لەھێز و توانای ئەوەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەناو ئەواندایە بەدیھێناوە، زۆر بەدەسەڵاتە و ھیچ شتێک بەسەریدا زاڵ نابێت، بەپێچەوانەی بتی بتپەرستەکانەوە کە زۆر لاواز و زەلیل و بێدەسەڵاتن ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن و بەدیبھێنن. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أهمية ضرب الأمثال لتوضيح المعاني، وهي طريقة تربوية جليلة.
گرنگی نموونە ھێنانەوە بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی مانا و مەبەستەکان، بێگومان ئەو شێوازە شێوازێکی پەروەردەیی نایابە. info

• عجز الأصنام عن خلق الأدنى دليل على عجزها عن خلق غيره.
بێدەسەڵاتی بتەکان لە بەدیھێنانی بچوکترین شت بەڵگەیە لەسەر دەسەوسانی لە بەدیھێنانی شتی تریشدا. info

• الإشراك بالله سببه عدم تعظيم الله.
ھاوەڵدانان بۆ اللە تەعالا ھۆکارەکەی بەرز و بڵند ڕانەگرتنی ئەو زاتە پیرۆزەیە. info

• إثبات صفتي القوة والعزة لله، وأهمية أن يستحضر المؤمن معاني هذه الصفات.
جێگیرکردن و چەسپاندنی ھەردوو سیفەتی ھێز و دەسەڵات و عیززەت بۆ اللە تەعالا، وە گرنگیشە باوەڕدار ھەمیشە مانا و مەبەستی ئەم صیفەتە پیرۆزانە لەدڵ و دەروونیدا بەرز ڕابگرێت. info