د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
31 : 21

وَجَعَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِهِمۡ وَجَعَلۡنَا فِيهَا فِجَاجٗا سُبُلٗا لَّعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ

وە لەزەویش شاخ و چیای دامەزراومان بەدیھێناو وەک مێخ دامانچەقاند تاوەکو جێگیر بێت و نەجوڵێت و ژیان لەدانیشتوانەکەی تێک نەدات، وە چەندین ڕێگە و ڕێڕەوی فراوانمان تێدا کردوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە ڕێگا دەرکەن و بتوانن بە ئاسانی لەسەفەر و گەشتەکانیاندا بگەنە جێ مەبەستی خۆیان. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• تنزيه الله عن الولد.
پاکو بێگەری بۆ زاتی (اللە) لەوەی مناڵی ھەبێت. info

• منزلة الملائكة عند الله أنهم عباد خلقهم لطاعته، لا يوصفون بالذكورة ولا الأنوثة، بل عباد مكرمون.
پلە و پایەی فریشتەکان لای خوای گەورە ئەوە ئەوان کۆمەڵە بەندەیەکی خوان، بەدیھێناون بۆ گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری خۆی، ئەوان بە نێر و مێ ڕەگەزیان دیاری ناکرێت و وەسف ناکرێن، بەڵکو کۆمەڵێک بەندەی بەڕێزی خوان. info

• خُلِقت السماوات والأرض وفق سُنَّة التدرج، فقد خُلِقتا مُلْتزِقتين، ثم فُصِل بينهما.
ئاسمانەکان و زەوی بەپێی سوننەتی تەدەڕوج و ھەنگاو بەھەنگاو بەدیھێنراون، بێگومان ئەوان سەرەتا بەیەک پارچە بەدیھێنروان، پاشان لێک جودا کراونەتەوە. info

• الابتلاء كما يكون بالشر يكون بالخير.
ھەروەکو چۆن تاقیکردنەوەی خوایی بەناخۆشی و ناڕەحەتی دەکرێت، بەھەمان شێوە دەکرێت بەخۆشی و ناز و نیعمەت بەسەردا ڕشتنیش بێت. info