د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
21 : 18

وَكَذَٰلِكَ أَعۡثَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ لِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيۡبَ فِيهَآ إِذۡ يَتَنَٰزَعُونَ بَيۡنَهُمۡ أَمۡرَهُمۡۖ فَقَالُواْ ٱبۡنُواْ عَلَيۡهِم بُنۡيَٰنٗاۖ رَّبُّهُمۡ أَعۡلَمُ بِهِمۡۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُواْ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِمۡ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيۡهِم مَّسۡجِدٗا

ھەروەک چۆن ئەو کارە سەر سوڕھێنەرانەمان بەسەردا ھێنان کەبەڵگە بوو لەسەر ھێز و دەسەڵاتمان لەسەر خەولێخستنیان بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ ، وە پاشانیش بەخەبەرمان ھێنانەوە، ھەر بەو شێوەیە خەڵکی شارەکەی خۆیانمان لێ ئاگادار کردن تاوەکو ئەو خەڵکە بزانن کە بەڵێنی خوای گەورە بەسەرخستنی باوەڕداران، وە زیندووکردنەوەی خەڵکی ھەق و ڕاستە، وە ڕۆژی دوایی ھەر دێت وھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا کاتێک بەسەرھاتەکەیان دەرکەوت بۆ خەڵکی و بەدیداریان شادبوونەوە، وە پاش ئەوە مردن و خوای گەورە بەیەکجاری گیانی کێشان، خەڵکەکە لە نێوان خۆیاندا جیاوازیان تێکەوت چیان لێ بکەن؟ دەستەیەک وتیان: دەرگای ئەشکەوتەکە بەدیوار بگرن، بۆ ئەوەی بیانشارێتەوە و بیشیانپارێزێت، پەروەردگاریان ئاگادارترە بەحاڵیان، چونکە حاڵی ئەمانە وادەخوازێت کە تایبەتمەندیەکیان ھەبێت، بەڵام ئەوانەیان قسەیان دەڕۆیی و دەسەڵاتدار بوون، کەسانێک بوون علیم و زانستیان نەبوو، وە خاوەنی بانگەوازێکی ڕاست و دروستیش نەبوون، وتیان: وەک ڕێزێک بۆ ئەوان و زانینی جێگاکەیان لەسەر شوێنی ئەوان مزگەوتێک بۆ خواپەرستی دروست دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 18

سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٞ رَّابِعُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ وَيَقُولُونَ خَمۡسَةٞ سَادِسُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ رَجۡمَۢا بِٱلۡغَيۡبِۖ وَيَقُولُونَ سَبۡعَةٞ وَثَامِنُهُمۡ كَلۡبُهُمۡۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعۡلَمُهُمۡ إِلَّا قَلِيلٞۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمۡ إِلَّا مِرَآءٗ ظَٰهِرٗا وَلَا تَسۡتَفۡتِ فِيهِم مِّنۡهُمۡ أَحَدٗا

ھەندێک لەو کەسانەی ڕۆچوو بوون لە چیرۆک و بەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوتدا، لەبارەی ژمارەیانەوە وتویانە: ئەوان چوار کەس بوون ، بەسەگەکەیانەوە بوون بە پێنج، وە ھەندێکی تریش وتویانە: پێنج بوون بەسەگەکەوە بوون بەشەش، قسەی ئەو دوو دەستەیە بەگومانەوە دەیڵێن و ھیچ بەڵگەیەکیان نییە، وە ھەندێکی تریش وتویانە: حەوت کەس بوون، بەسەگەکەیانەوە بوون بە ھەشت، - ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کە چەند کەس بوون، بۆیە لەبارەی ژمارەیانەوە وتووێژ و دەمەقاڵی لەگەڵ ئەھلی کیتاب و جگە لە ئەوانیش مەکە، وتووێژێکی ئاشکرا نەبێت کە قووڵ بوونەوەی تێدا نەبێت، تەنھا ئەوەیان بۆ باس بکە کەخوای گەورە لەڕێگای وەحیەوە بۆی باسکردویت و ھەواڵی پێداویت، وە لەبارەی وردو درشتی چیرۆکی ھاوەڵانی ئەشکەوتیشەوە پرسیار لە خاوەن نامەکان (ئەھلی کیتاب) مەکە، چونکە ئەوان ئەمە نازانن. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 18

وَلَا تَقُولَنَّ لِشَاْيۡءٍ إِنِّي فَاعِلٞ ذَٰلِكَ غَدًا

ئەی پێغەمبەری خوا کە دەتەوێت سبەینێ شتێك ئەنجام بدەیت، ھەرگیز مەڵێ من دەمەوێت سبەینێ ئەم كارە ئەنجام بدەم، چونکە تۆ نازانێت ئایا ئەنجامی دەدەیت یان نا، یان شتێکت بێتە پێش کە نەتوانیت ئەنجامی بدەیت، ئەمەش ئامۆژگاری وڕێنماییە بۆ ھەموو موسڵمانێک. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 18

إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُۚ وَٱذۡكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَهۡدِيَنِ رَبِّي لِأَقۡرَبَ مِنۡ هَٰذَا رَشَدٗا

مەگەر کاتێک نەبێت ئەنجامدانی ئەو کارە پەیوەست بکەیت بە ویستی خوای گەورە و بڵێیت: سبەینێ فڵان کار ئەکەم ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، یادی پەروەردگارت بکە لەکاتی لەبیر چوونت بە وتنی: وشەی ( إن شاء اللە) وە بڵێ: ئومێدم وایە لەم کارەدا پەروەردگارم ڕێنموییم بکات بۆ نزیکترین ڕێگا، رێنمونی تەوفیق و یارمەتیدان بێت. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 18

وَلَبِثُواْ فِي كَهۡفِهِمۡ ثَلَٰثَ مِاْئَةٖ سِنِينَ وَٱزۡدَادُواْ تِسۡعٗا

ھاوەڵانی ئەشکەوت سێ سەد و نۆ ساڵ لە ئەشکەوتەکەیاندا مانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 18

قُلِ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا لَبِثُواْۖ لَهُۥ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ أَبۡصِرۡ بِهِۦ وَأَسۡمِعۡۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا يُشۡرِكُ فِي حُكۡمِهِۦٓ أَحَدٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: خوای گەورە زاناترە بەماوەی مانەوەیان لە ئەشکەوتەکەیاندا، خوای گەورە ھەواڵی پێداوین کە ئەوانە چەندێک ماونەتەوە، لە دوای وتە و بڕیاری خوای گەورە ( سبحانە وتعالی) ھیچ کەسێک قسەی نابێت، تەنھا خوای گەورە ئاگاداری شتە غەیب و نھێنی و شاراوەکانی ئاسمانەکان و زەوییە، ھیچ بەدیھێنراوێکی لێ ون نابێت و بێ ئاگا نییە لێی، ئای خوای گەورە چەندێک بینایە بەھەموو شتێک، ھەموو شتێک دەبینێت، وە چەند بیسەریشە، ھەموو شتێک دەبیستێ، مەبەست لەوەیە بینین و بیستنی اللە تعالی بێ سنوورە، ھاوەڵانی ئەشکەوت جگە خوای گەورە ھیچ پشتیوان و دۆستێکیان نەبوو ھەتا یارمەتیان بدات و بیانپارێزێت، خوای گەورە ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نییە لە حوکم و بڕیاردانیدا، ئەو تەنھا بۆ خۆی حوکم و بڕیار دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 18

وَٱتۡلُ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلۡتَحَدٗا

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوەی لە قورئان بە وەحی بۆت ھاتووە بیخوێنەرەوە و کاریشی پێ بکە، وە ھیچ گۆڕانکاری نایەت بەسەر وشەکانیدا، چونکە ھەموو ڕاستە و ھەموویشی دادگەرە، وە جگە لەخوای گەورە ھیچ پەناگایەک شک نابەیت، وە جگە لەویش کەسێک نابینیتەوە پەنای پێ بگریت. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• اتخاذ المساجد على القبور، والصلاة فيها، والبناء عليها؛ غير جائز في شرعنا.
دروستکردنی مزگەوت لەسەر گۆڕ وگۆڕستان، وە نوێژ کردن تێیدا، وە دروستکردنی خانوو باڵەخانە، ھیچیان لەڕووی شەرعەوە دروست نییە. info

• في القصة إقامة الحجة على قدرة الله على الحشر وبعث الأجساد من القبور والحساب.
لەم چیرۆکەدا ئیقامە حوججە کراوە بەوەی خوای گەورە دەسەڵاتی ھەیە جارێکی تر ھەموو بەدێھێنراوەکانی کۆ بکاتەوە، وە مردووەکان لەپاش مردنیان لە گۆڕەکان دەربھێنێت و زیندوویان بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە. info

• دلَّت الآيات على أن المراء والجدال المحمود هو الجدال بالتي هي أحسن.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی گفتۆگۆ و دەماقاڵێی جوان و چاکە ئەو گفتۆگۆ و دەمەقاڵێیەیە کە بەجوانترین شێوە ئەنجام بدرێت. info

• السُّنَّة والأدب الشرعيان يقتضيان تعليق الأمور المستقبلية بمشيئة الله تعالى.
سوننەت و ئادابی شەرعی وادەخوازێت کە ئەنجامدانی کاروبارەکان لەداھاتوودا پەیوەست بکەیت بە ویست و ئیرادەی خوای گەورەوە بە وتنی (إن شاء اللە). info