د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
2 : 17

وَءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلۡنَٰهُ هُدٗى لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُواْ مِن دُونِي وَكِيلٗا

تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وە کردمانە مایەی ھیدایەت و ڕێنومایی کردن بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وە وتمان بەنەوەکانی ئیسرائیل: جگە لە من کەسێک تر نەکەنە دۆست و پشتیوانی خۆتان کە کاروبارەکانی خۆتانی بۆ بگێڕنەوە، بەڵکو تەنھا پشت و پەنا بە من ببەستن. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• في قوله: ﴿الْمَسْجِدِ الْأَقْصَا﴾: إشارة لدخوله في حكم الإسلام؛ لأن المسجد موطن عبادةِ المسلمين.
کاتێک خوای گەورە دەفەرموێت : ( الْمَسْجِدِ الْأَقْصَا) ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو مزگەوتە دەچێتە ناو حوکمی ئیسلامەوە، چونکە مزگەوت جێگای خواپەرستی موسڵمانانە. info

• بيان فضيلة الشكر، والاقتداء بالشاكرين من الأنبياء والمرسلين.
ئەم ئایەتانە فەزیڵەت و چاکی شوکر و سوپاسی خوای گەورە بەدەردەخەن، وە ھانی خەڵکی دەدەن لە سوپاس و شوکركردنی خوادا پێغەمبەران و نێرراوەکانی خوای گەورە بکەنە سەرمەشقی خۆیان. info

• من حكمة الله وسُنَّته أن يبعث على المفسدين من يمنعهم من الفساد؛ لتتحقق حكمة الله في الإصلاح.
یەکێک لە حیکمەت و سوننەتەکانی -ڕێبازەکانى- خوای گەورە ئەوەیە کەسانێک بنێرێت بۆ سەر خراپەکاران تاوەکو ڕێگریان لێ بکەن لەوەی ئەنجامی دەدەن، تاوەکو حیکمەتی خوای گەورە لە چاکسازیدا بێتە دی. info

• التحذير لهذه الأمة من العمل بالمعاصي؛ لئلا يصيبهم ما أصاب بني إسرائيل، فسُنَّة الله واحدة لا تتبدل ولا تتحول.
ئەم ئایەتانە ئاگادار کردنەوەی ئەم ئوممەتەیە لە دوور کەوتنەوە لە گوناھ و تاوان و سەرپێچی خوای گەورە، تاوەکو ئەوەی دووچاری نەوەکانی ئیسرائیل بوو، دووچاری ئەمانیش نەبێت، چونکە سوننەتی خوای گەورە ھەریەک ڕێسای ھەیە و گۆڕانگاری بەسەردا نایەت، ئەویش ئەوەیە ھەر گەل و نەتەوەیەک دەست بدەنە گوناھ و خراپەکردن خوای گەورە بەھەر ھۆیەک بێت لەناویان دەبات و سزای خۆی بەسەریاندا دەڕژێنێت. info