د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
18 : 14

مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡۖ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَرَمَادٍ ٱشۡتَدَّتۡ بِهِ ٱلرِّيحُ فِي يَوۡمٍ عَاصِفٖۖ لَّا يَقۡدِرُونَ مِمَّا كَسَبُواْ عَلَىٰ شَيۡءٖۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلۡبَعِيدُ

نموونەی ئەو کارە چاکانەی کە بێباوەڕان لە خێر و صەدەقات و ئیحسان و بەزەیی ھاتنەوە بە ھەژاراندا ئەنجامی دەدەن، وەک خۆڵەمێشێک وایە لە ڕۆژێکی گەردەلولدا بایەکی توند لێی ھەڵبکات و لەگەڵ خۆی ھەڵیبگرێت و بە ھەموو لایەکدا بڵاوی کاتەوە و ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت، کاروکردەوەی بێباوەڕان ئابەو شێوەیەیە ھەرچەند کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن کوفر و بێباوەڕیەکەیان وەک ئەو گەردەلولە لێی ھەڵدەکات و ھیچی ناھێڵێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سودێک بە خاوەنەکانیان ناگەیەنن، چونکە ھەر کاروکردەوەیەک لەسەر باوەڕ بە خوای گەورە دانەمەزرابێت گومڕاییەکی زۆر دوورە لە ڕێگای ھەق و ڕاستی. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أن الأنبياء والرسل بشرٌ من بني آدم، غير أن الله تعالى فضلهم بحمل الرسالة واصطفاهم لها من بين بني آدم.
پێغەمبەران و نێرراوانی خوای گەورە ھەموویان مرۆڤن و لە نەوەی ئادەمن، تەنھا ھێندە ھەیە خوای گەورە بە پەیامەکەی خۆی فەزڵی ئەوانی داوە بەسەر خەڵکی تردا، وە لە نێو نەوەکانی ئادەمدا ھەڵیبژاردوون بۆ ھەڵگرتنی ئەو ئەمانەتە گەورەیە. info

• على الداعية الذي يريد التغيير أن يتوقع أن هناك صعوبات جَمَّة سوف تقابله، ومنها الطرد والنفي والإيذاء القولي والفعلي.
ئەو بانگخوازەی دەیەوێت گۆڕانکاری دروست بکات دەبێت ئەوە بزانێت ڕووبەڕووی ناڕەحەتی و کێشەی گەورە دەبێتەوە، لە نێو ئەو ناڕەحەتیانەدا ڕووبەڕووی دەرکردن و دوورخستنەوە و لێدان و ئازاردانی جەستەیی و دەروونیش دەبێتەوە. info

• أن الدعاة والصالحين موعودون بالنصر والاستخلاف في الأرض.
بانگخوازان و پیاوچاکان بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە کە خوای گەورە سەریان دەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە دەیانکات بەجێنشینیش لەسەر زەوی. info

• بيان إبطال أعمال الكافرين الصالحة، وعدم اعتبارها بسبب كفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کە کاروکردەوەی چاکی بێباوەڕان لای خوای گەورە بەتاڵە و ھیچ کێش و قورساییەکی نییە لە تەرازووی خوادا، وە لەبەر کوفر و بێباوەڕیەکەیان ھیچ گرنگیەکی نییە. info