د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
108 : 12

قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ وَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بانگیان دەکەیت بۆ ئیسلام: ئەمە ڕێگا و ڕێبازی منە کە لەسەر بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا و بەرچاو ڕوونی خەڵکی بۆ بانگ دەکەم، وە ڕێگا و ڕێبازی ئەوانەشە کە چاو لە من دەکەن و پاش من خەڵکی بۆ بانگ دەکەن، بە ھیدایەتی ئەو ڕێبازە ڕێگا دەگرن و لەسەر سوننەتی من ھەنگاو دەنێن، وە من ھەرگیز لەو کەسانە نیم کە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە پاک و بێگەردی بۆ خوا کە شەریک و ھاوبەشی ھەبێت، وە من لە یەکخواپەرستانم. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أن الداعية لا يملك تصريف قلوب العباد وحملها على الطاعات، وأن أكثر الخلق ليسوا من أهل الهداية.
بانگخوازان ناتوانن دڵی بەندەکانی خوا بگۆڕن و وایان لێ بکەن کە تاعەت و گوێڕایەڵی خوا بکەن، وە زۆرینەی خەڵکیش شوێنکەوتەی ھیدایەت و رێنمونیەکانی خوا نین. info

• ذم المعرضين عن آيات الله الكونية ودلائل توحيده المبثوثة في صفحات الكون.
خوای گەورە بەخراپە باسی ئەوانە دەکات کە پشت لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەکان دەکەن، ئەو بەڵگە و نیشانانە شاھیدن لەسەر تاکو تەنھایی خوا کە لە دوو توێی گەردووندا خوای گەورە بەشێوەیەکی جوان و پێوانەیەکی زۆر ورد نەخشاندونی. info

• شملت هذه الآية ﴿ قُل هَذِهِ سَبِيلِي...﴾ ذكر بعض أركان الدعوة، ومنها: أ- وجود منهج:﴿ أَدعُواْ إِلَى اللهِ ﴾. ب - ويقوم المنهج على العلم: ﴿ عَلَى بَصِيرَةٍ﴾. ج - وجود داعية: ﴿ أَدعُواْ ﴾ ﴿أَنَا﴾. د - وجود مَدْعُوِّين: ﴿ وَمَنِ اتَّبَعَنِي ﴾.
ئەم ئایەتە (قُلۡ هَٰذِهِۦ سَبِيلِيٓ...) چەند بنەمایەكی بانگەوازی لەخۆ گرتووە لەوانە: أ-بوونی پڕوگرامی بانگەواز دەبێت بۆ لای خوا بێت (أَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۚ) ب-دەبێت پڕۆگرامیش لەسەر بنەمای علیم و زانست بێت ( عَلَىٰ بَصِيرَةٍ) ج-بوونی کەسی بانگخواز (أَدۡعُوٓاْ) ( أَنَا۠) د-بوونی ئەو کەسانەی بانگیان دەکەیت بۆ لای خوا (وَمَنِ ٱتَّبَعَنِيۖ ). info