د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
4 : 114

مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ

لەخراپە وشەڕ وزیانی ئەوەی کە وەسوسە دروست دەکات بۆ مرۆڤ ھەرکاتێک بێ ئاگا بوو لە یادی اللە -تەعاﻻ-، وە لێی دوا دەکەوێت ھەر کاتێک یادی کرد (مەبەست پێی شەیتانی نەفرین لێکراوە) وخۆ پەنھان دەکات (ھەرکاتێک یادی اللە بکرێت شەیتان ھەڵدێت وخۆ پەنھان دەکات، وە ھەرکاتێکیش یادی ئەو نەکرێت شەیتان دێت و وەسوەسە دروست دەکات). info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• إثبات صفات الكمال لله، ونفي صفات النقص عنه.
سەلماندن وجێگیر کردنی سیفەتی کەماڵ وئەوپەڕی تەواوی بۆ اللە -تەعاﻻ-، وە نکۆڵی ونەفی کردن ودوور خستنەوەی ھەرچی سیفەتی ناتەواویە بۆ ئەو زاتە پیرۆزە. info

• ثبوت السحر، ووسيلة العلاج منه.
ئەم سورەتە پیرۆزه بوونی سیحر وجادوو کردن دەسەلمێنێت، وە بوونی ھۆکارێکیش بۆ چارەسەکردن لێی دیاری دەكات. info

• علاج الوسوسة يكون بذكر الله والتعوذ من الشيطان.
چارەسەری وەسوسە ودڵەڕاوکێ بە یاد وزیکری اللە -تەعاﻻ-، وپەناگرتن پێی لەشەیتانی نەفرین لێکراو لێی. info