د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
93 : 11

وَيَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَمَنۡ هُوَ كَٰذِبٞۖ وَٱرۡتَقِبُوٓاْ إِنِّي مَعَكُمۡ رَقِيبٞ

ئەی گەلەکەم ھێندەی لە تواناتاندا ھەیە لەسەر ئەو ڕێچکەیەی لەسەری بوون و ھەرچیتان کردووە و ئەنجامتان داوە ھەر ئەوە بکەن و بەردەوام بن لەسەری، وە منیش ھێندەی لە توانامدا ھەیە خەریکی ئەو کارە دەبم کە پێی ڕازیم، پاشان دەزانن کاممان سزای سەختمان بۆی دێت و سووک و ڕیسوای دەکات، وە کێش درۆ دەکات لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، چاوەڕێی بڕیاری خوابن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێ دەکەم. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• ذمّ الجهلة الذين لا يفقهون عن الأنبياء ما جاؤوا به من الآيات.
بە خراپ باسکردنی کەسانی نەزان و نەفام، ئەوانەی لە پێغەمبەران تێناگەن و نازانن پێغەمبەران چیان ھێناوە بۆیان. info

• ذمّ وتسفيه من اشتغل بأوامر الناس، وأعرض عن أوامر الله.
بە خراپ باسکردن و گێلێتی ئەو کەسانەی کە بە فەرمانی خەڵکیەوە سەرقاڵن، کەچی فەرمانەکانی خوایان پشتگوێ خستووە. info

• بيان دور العشيرة في نصرة الدعوة والدعاة.
ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی عەشیرەت و ھۆز لە سەرخستن و پاڵپشتی کردنی بانگەواز و بانگخوازان. info

• طرد المشركين من رحمة الله تعالى.
وەدەرنانی بتپەرستن و موشریکەکان لە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە. info