د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
5 : 10

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ ٱلشَّمۡسَ ضِيَآءٗ وَٱلۡقَمَرَ نُورٗا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعۡلَمُواْ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلۡحِسَابَۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۚ يُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ

خوای گەورە ھەر ئەو زاتەیە کە تیشك و ڕوناکی بە ڕۆژ بەخشیوە و بڵاوی دەکاتەوە، وە مانگیشی ڕووناک کردوەتەوە کە سوود لە ڕوناکیەکی وەردەگیرێت، وە چەند جێگا و مەنزڵگەیەکیشی بۆ دیاریکردووە بە ژمارەی بیست و ھەشت جێگاکەی، مەنزڵگەیش بریتییە لەو ماوەیەی کە لە شەو و ڕۆژێکدا دەیبڕێت، بۆ ئەوەی - ئەی خەڵکینە - بە ڕۆژ ژمارەی ڕۆژەکان و بە مانگیش ژمارەی مانگ و ساڵەکانتان بزانن، خوای گەورە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیش لە ناویاندایە بێھوودە دروست نەکردووە بەڵکو بەھەق و ڕاستی بە دیھێناوە، تاوەکو دەسەڵات و گەورەیی خۆی بۆ خەڵکی بە دیار بخات، خوای گەورە ئەم ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوون و دیارانەی ڕوون کردوەتەوە بۆ گەل و کەسانێک کە بە دەسەڵاتی ئەو بزانن کە چۆن بەڵگەن لەسەر گەورەیی و ھێز و دسەڵاتی بێ سنووری ئەو. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• إثبات نبوة النبي صلى الله عليه وسلم وأن إرساله أمر معقول لا عجب فيه .
جێگیر کردنی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، وە ناردن و ڕەوانەکردنی شتێکی ژیرانە و پڕ لۆژیک بوو، وە ھیچ جێگای سەر سوڕمان و تێڕامان نییە. info

• خلق السماوات والأرض ومن فيهما، وتدبير الأمر، وتقدير الأزمان واختلاف الليل والنهار كلها آيات عظيمة دالة على ألوهية الله سبحانه.
دروستكردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی تێیاندایە، وە بەڕێوەبردنی کارەکان، وە ئەندازەگیری و ڕێکخستنی کاتەکان و جیاوازی شەو و ڕۆژ، ھەر ھەمووی بەڵگەی گەورەن لەسەر خوایەتی (اللە) و بە تەنھا پەرستنی زاتی ئەو (سبحانە و تعالی). info

• الشفاعة يوم القيامة لا تكون إلا لمن أذن له الله، ورضي قوله وفعله.
شەفاعەت و تکاکردن لە ڕۆژی قیامەتدا بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندی خوای گەورە ھەرگیز نابێت، وە دەبێت ڕازی بێت لە گوفتار و کردەوەی کەسی شەفاعەتکار. info

• تقدير الله عز وجل لحركة الشمس ولمنازل القمر يساعد على ضبط التاريخ والأيام والسنين.
ئەندازەگیری خوای گەورە (سبحانە و تعالی) بۆ جوڵەی رۆژ و جێگا و مەنزڵگەی مانگ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی مێژووی ڕووداوەکان، وە ڕێکخستنی ڕۆژ و ساڵەکان. info