د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
30 : 10

هُنَالِكَ تَبۡلُواْ كُلُّ نَفۡسٖ مَّآ أَسۡلَفَتۡۚ وَرُدُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ مَوۡلَىٰهُمُ ٱلۡحَقِّۖ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ

لەو ھەڵوێستە گەورە و ناڕەحەتەدا ھەموو کەس تاقی دەکرێتەوە بە ھۆی ئەو کردەوانەی پێشتر کە لە دونیادا کردوونی، چاکەکاران پاداشتی چاکەکانیان وەردەگرنەوە و خراپەکارانیش تۆڵەی گوناھ و تاوان و بێباوەڕیان، ئیتر بتپەرست و موشریکەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەق و ڕاستی خۆیان، ئەو بۆ خۆی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات، وە ھەموو ئەو درۆ و دەلەسانەی دەیانکرد لەوەی گوایە خواکانیان شەفاعەتیان بۆ دەکەن و ڕزگاریان دەکەن، ھەر ھەمووی دەڕاوت و نامێنێت، وە ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنن. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أعظم نعيم يُرَغَّب به المؤمن هو النظر إلى وجه الله تعالى.
گەورەترین ناز و نیعمەتی خوای گەورە کە باوەڕدارانی بۆ ھاندەدرێت بینینی روخساری خوای گەورە و تەماشا کردنیەتی. info

• بيان قدرة الله، وأنه على كل شيء قدير.
ڕوونکردنەوەی قودرەت و دەسەڵاتی خوای گەورە، کە بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵاتە. info

• التوحيد في الربوبية والإشراك في الإلهية باطل، فلا بد من توحيدهما معًا.
پەکخواپەرستی لە پەروەردگاریەتی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆی لەپەرستنیدا کارێکی باتڵ و نابەجێیە، لەبەر ئەوە باوەڕی کەس لای خوا وەرناگیرێت تاوەکو ھەردوو جۆرەکەی تەوحید و یەکخواپەرستی پێکەوە تەواو نەبێت. info

• إذا قضى الله بعدم إيمان قوم بسبب معاصيهم فإنهم لا يؤمنون.
ئەگەر ھاتوو خوای گەورە بڕیاریدا بەسەر گەل و ھۆزێکدا بەوەی باوەڕیان نییە بە ھۆی گوناھ و تاوان و خراپەیانەوە، ئەوە بێگومان باوەڕدار نین و لە بازنەی ئیمان دەرچوون. info