د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

external-link copy
12 : 10

وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوۡ قَاعِدًا أَوۡ قَآئِمٗا فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمۡ يَدۡعُنَآ إِلَىٰ ضُرّٖ مَّسَّهُۥۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلۡمُسۡرِفِينَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ و گوناھبار تووشی زەرەرو زیانێک یان نەخۆشی و ناڕەحەتیەک دەبێت، بەزەلیلی و کۆزڵیەوە بەھەموو شێوەیەک ھانا و ھاوارمان بۆ دەبات لەسەر تەنیشت یان بەڕاکشاوی یان بە پێوە یان بەدانیشتنەوە، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە ئەو گرفت و زەرەر و زیانەی لەسەر ھەڵبگرێت و لای ببات، جا کاتێکیش نزا و پاڕانەوەکەیمان گیرا کرد، وە ناڕەحەتی و زیانەکەمان لەسەر لابرد، وا بەردەوام دەبێت لەسەر گوناھ و تاوان و خراپەکاری وەک ئەوەی ھەرگیز نزای نەکردبێت و نەپاڕابێتەوە بۆ لابردنی زیانێک دووچاری بوو بوو ، ھەر ئابەو جۆرەی کە دونیامان ڕازاندەوە بۆ ئەم لەخوا یاخی و پشتھەڵکەرە لە دینی خوا تاوەکو بەردەوام بێت لەسەر گومڕایی و خراپەکاری، ھەر بەو شێوەیەش کار وکردەوەی لە سنوور دەرچووەکان لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان بۆیان دەڕازێنینەوە تاوەکو بێئاگابن لەشوکر و سوپاسی خوای گەورە. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• لطف الله عز وجل بعباده في عدم إجابة دعائهم على أنفسهم وأولادهم بالشر.
میھرەبانی و لوتفی خوای گەورە (جل جلالە) بۆ بەندەکانی لەوەی کە نزا و پاڕانەوەی شەڕ و خراپیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان گیرا ناکات. info

• بيان حال الإنسان بالدعاء في الضراء والإعراض عند الرخاء والتحذير من الاتصاف بذلك.
ڕوونکردنەوەی حاڵی مرۆڤەکان کەچۆن لەکاتی تەنگ و چەڵەمە و ناڕەحەتیەکاندا ھانا و ھاوار بۆ لای خوا دەبەن، وە کاتێکیش خوای گەورە ئەو ناڕەحەتی و نەھامەتییەیان لەسەر لادەبات و جارێکی تر خۆشگوزەرانیان دەکات چۆن خێرا دەگەڕێنەوە سەر گوناهـ وتاوان کردن، وە خوای گەورە مرۆڤەکان ئاگادار دەکاتەوە بەو شێوەیە نەبن. info

• هلاك الأمم السابقة كان سببه ارتكابهم المعاصي والظلم.
نەمان و تیاچوونی گەلان و ئوممەتانی پێشوو ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ستەم و گوناھ و تاوان و سەرپێچیكردنی خوای گەورە. info