ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

اللیل

ߝߐߘߊ ߟߊߢߌߣߌ߲ ߘߏ߫:
بيان أحوال الخلق في الإيمان والإنفاق وحال كل فريق.
ڕوونکردنەوەى حاڵی خوڵقێنراوەکان لە ئیمان و خەرجکردن و حاڵی هەر کۆمەڵێک. info

external-link copy
1 : 92

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ

سوێند بەشەو کاتێک نێوان زەوی وئاسمان دادەپۆشێت بەتاریکیەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 92

وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ

وە سوێند بە ڕۆژر کاتێک کە ڕووناک دەبێتەوە ودەردەکەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 92

وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ

سوێند بە بەدیھێنانی اللە -تەعاﻻ- بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە: بەدیھێنانی نێر ومێ. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 92

إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ

-ئەی خەڵکینە- بێگومان ھەوڵ وکۆششتان جیاوازە، ھەندێکیان کردەوە چاکەکانە کەدەبنە ھۆی چوونە بەھەشتەوە، وە ھەندێکی تریشیان گوناھـ وتاوانەکانە کە دەبنە ھۆی چوونە ئاگری دۆزەخەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 92

فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ

ئەمجا ئەو كەسەی دەبەخشێت لەو سەروەت وسامانەی کە واجبە لەسەری بیبەخشێت لە زەکات وخەرجی وکەفارەتەکان، پاشان خۆی پاراست لەوەی قەدەغەی لێکراوە وفەرمانی پێکراوە کە لێی دوور بکەوێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 92

وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ

وە باوەڕی تەواوی ھەبێت بە بەڵێنەکانی اللە -تەعاﻻ- (بەوەی لەبەرامبەر بەخشینی ماڵەکەیدا پاداشتی دەداتەوە بە بەھەشتی بەرین وفراوان). info
التفاسير:

external-link copy
7 : 92

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ

ئەوە ھەر زوو ڕێگای چاکە وچاکەکاری بۆ ئاسان دەکەین، لەگەڵ بەخشین لەپێناو اللە -تەعاﻻ-دا. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 92

وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسۡتَغۡنَىٰ

بەڵام ئەوەی ڕژد وچرووک وڕەزیل وھیچ نەبەخشێت لەوەی واجبە لەسەری کە بیبەخشێت، وە خۆی بێ نیاز بگرێت لە اللە -تەعاﻻ- بەماڵ وسەروەت وسامانی، وە داوای ھیچ شتێک لە فەزڵ وناز ونیعمەتەکان لە اللە نەکات. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 92

وَكَذَّبَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ

وە باوەڕی نەبێت بە پاداشتی چاکتر وباشتر لای اللە -تەعاﻻ-، لەپاداشتی بەخشینی ماڵ وسامانی لەپێناو ئەودا. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• أهمية تزكية النفس وتطهيرها.
گرنگی تەزکیەی -پاککردنەوەی- نەفس لە ژەنگ وژاری گوناھـ وتاوان. info

• المتعاونون على المعصية شركاء في الإثم.
ئەو کەسانەی ھاریکاری یەکتری دەکەن لە تاوان وخراپە، ھاوبەشیشن لە گوناھەکەیدا. info

• الذنوب سبب للعقوبات الدنيوية.
گوناھـ وتاوانكردن ھۆکاری سزاکانی دونیان. info

• كلٌّ ميسر لما خلق له فمنهم مطيع ومنهم عاصٍ.
ھەموو کەسێک کاری بۆ ئاسانکراوە بۆ ئەو مەبەستەی بۆی بەدیھێنراوە، ھەندێکیان گوێڕایەڵن وھەندێکی تریش سەرپێچی کارن. info