ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
129 : 9

فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ

جا - ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئەوان پشتیان لێ کردیت و باوەڕیان نەھێنا بەوەی ھێناوتە، ئەوا پێیان بڵێ: من خوام بەسە کە پشتیوان و کۆمەکم بێت، ئەو خوایەی کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە ئەو، ھەر بەتەنھا پشت بەویش دەبەستم، وە ھەر ئەویشە خاوەن و پەروەردگاری عەرشی گەورە، کە گەورەترین دروستکراوی خۆیەتی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• وجوب ابتداء القتال بالأقرب من الكفار إذا اتسعت رقعة الإسلام، ودعت إليه حاجة.
پێویستە سەرەتا لەو بێباوەڕانەوە دەست بە جەنگ و کوشتار بکرێت کە نزیکن لە باوەڕدارانەوە ئەگەر ھاتوو دەسەڵاتی موسڵمانان فراوان بوو، وە وا پێویستی کرد کە لە گەڵیاندا جەنگ بکرێت. info

• بيان حال المنافقين حين نزول القرآن عليهم وهي الترقُّب والاضطراب.
ئەم سورەتە حاڵی دووڕوەکانی ڕوونکردوەتەوە، کاتێک خوای گەورە قورئانی بۆ دابەزاندن کە چۆن دووچاری شڵەژان و دڵەڕاوکێ دەبن. info

• بيان رحمة النبي صلى الله عليه وسلم بالمؤمنين وحرصه عليهم.
ئەم سورەتە باسی سۆز و میھرەبانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەکات بەرامبەر باوەڕداران، وە چۆن سوریشە لەسەر بەرژەوەندییان. info

• في الآيات دليل على أن الإيمان يزيد وينقص، وأنه ينبغي للمؤمن أن يتفقد إيمانه ويتعاهده فيجدده وينميه؛ ليكون دائمًا في صعود.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی باوەڕی مرۆڤی موسڵمان زیاد و کەم دەکات، بۆیە پێویستە لەسەر باوەڕدار ھەمیشە ئاگاداری باوەڕەکەی بێت وە ھەموو جارێک بەتاعەت و خواپەرستی و چاکە کردن نوێی بکاتەوە و گەشەی پێ بدات، تاوەکو ھەمیشە باوەڕەکەی لە ھەڵکشان و زیاد بووندا بێت. info