ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
20 : 77

أَلَمۡ نَخۡلُقكُّم مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ

-ئەی خەڵکینە- ئایا ئێمە ئێوەمان لەئاوێکی قێزەونی بێنرخی کەم بەدی نەھێناوە؟ info
التفاسير:

external-link copy
21 : 77

فَجَعَلۡنَٰهُ فِي قَرَارٖ مَّكِينٍ

ئەمجا ئەو ئاوە قێزەونە بێ نرخەمان نەخستە جێگایەکی قایم ومەحکەمەوە (کە منداڵدانی ئافرەتە)؟ info
التفاسير:

external-link copy
22 : 77

إِلَىٰ قَدَرٖ مَّعۡلُومٖ

هەتا ماوەیەکی دیاری کراو، کە ماوەی سکپڕی ودووگیانیە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 77

فَقَدَرۡنَا فَنِعۡمَ ٱلۡقَٰدِرُونَ

ئەمجا ئێمە سیفەتی ئەو مناڵە وقەدەر وڕەنگ وشتەکانی تریشمان بەڕێکوپێکی دیاریکرد، بەڕاستی ئێمە ئەندازەگیر وکارچاکێکی دروستین بۆ وەھا کارێک. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەھێز ودەسەڵاتی اللە -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 77

أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ كِفَاتًا

ئایا ئێمە زەویمان نەکردووەتە جێگای کۆبوونەوەی ئێوە، کە ھەموو خەڵکی لەخۆ دەگرێت؟ info
التفاسير:

external-link copy
26 : 77

أَحۡيَآءٗ وَأَمۡوَٰتٗا

کەسانی زیندوو لەخۆ بگرێت بەنیشتەجێ بوون تێیدا وئاوەدانکردنەوەى، وە کەسانی مردوویش لەخۆ بگرێت بەناشتن وشاردنەوەیان. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 77

وَجَعَلۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ شَٰمِخَٰتٖ وَأَسۡقَيۡنَٰكُم مَّآءٗ فُرَاتٗا

وە کێوی بەرز وبڵندمان دانەمەزراندوە لەزەویدا، تاوەکو نەھێڵێت بلەرزێ، وە ئایا -ئەی خەڵکینە- ئاوی شیرین وسازگارمان پێنەبەخشیوون بۆ خواردنەوە، ئەو زاتەی ئەمانەی بەدیھێناوە دەسەوسان نییە لە زیندوو کردنەوەتان. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەناز ونیعمەتەکانی اللە -تەعاﻻ- کە بەسەریانەوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 77

ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ

دەوترێت بە ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی وباوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی ھێنابوویان: بچن بۆ سزای ئەو دۆزەخەی کە باوەڕتان پێی نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 77

ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ ظِلّٖ ذِي ثَلَٰثِ شُعَبٖ

بڕۆن بۆ سێبەری دووکەڵی ئەو ئاگرەی سێ پارچەیە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 77

لَّا ظَلِيلٖ وَلَا يُغۡنِي مِنَ ٱللَّهَبِ

نە سێبەرێکی فێنکە ونە پارێزەریشە لەگڕ وبڵێسەی دۆزەخ کە پێتان بگات. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 77

إِنَّهَا تَرۡمِي بِشَرَرٖ كَٱلۡقَصۡرِ

بێگومان ئاگری ئەو دۆزەخە بڵێسه وپریشکی وەک کۆشکی زۆر بەرز دەھاوێژێت. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 77

كَأَنَّهُۥ جِمَٰلَتٞ صُفۡرٞ

ئەو بڵێسە وپریشکانەی لەوێوە دەھاوێژرێن لەڕەشی وگەورەییاندا ھەر دەڵێی کاروانی وشتری زەردن. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە سزای اللە -تەعاﻻ-. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 77

هَٰذَا يَوۡمُ لَا يَنطِقُونَ

ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێباوەڕان) ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 77

وَلَا يُؤۡذَنُ لَهُمۡ فَيَعۡتَذِرُونَ

وە ڕێگاشیان پێنادرێت کە بڕوبیانوو بھێننەوە بۆ پەروەردگاریان لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھــ و تاوانەی لەسەری بوون. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ھەواڵەکانى -ڕووداووەکانى- ئەم رۆژە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 77

هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِۖ جَمَعۡنَٰكُمۡ وَٱلۡأَوَّلِينَ

ئەمە ڕۆژی جیاکردنەوەیە لەنێوان بەدیھێنراوەکاندا، ئێوە وئوممەتانی پێش ئێوەشمان کۆکردووەتەوە لەیەك دەشتی كاكی بەكاكیدا -تەخت ویەک ئاستدا-. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 77

فَإِن كَانَ لَكُمۡ كَيۡدٞ فَكِيدُونِ

جا ئەگەر فڕوفێڵێکتان ھەیە بۆ ئەوەی ڕزگارتان بێت لەسزای اللە -تەعاﻻ- ئەوا با فڕوفێڵی خۆیان بکەن لێم. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەڕۆژی جیاكردنەوە (بەڕۆژی قیامەت). info
التفاسير:

external-link copy
41 : 77

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي ظِلَٰلٖ وَعُيُونٖ

بێگومان پارێزکاران وخواناسان، ئەوانەی بەجێبەجێکردنی فەرمانەکان و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان لەپەروەردگاریان دەترسن، لەناو سێبەری درەختە گەڵادار وکانیاوە سازگارەکاندان. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 77

وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشۡتَهُونَ

وە لەھەر جۆرە میوەیەک ئارەزوو بکەن بۆیان ئامادە دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 77

كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

پێیان دەوترێت: بخۆن لە خواردنە پاک وبەچێژەکان، وبخۆنەوە لە خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- چێژدار وئاسان کە بەهۆیەوە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن؛ ئەمیش لەپاداشتی ئەو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامتان دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 77

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بێگومان ئێمە بەو شێوەیەی کە پاداشتی ئێوەمان داوەتەوە، پاداشتی چاکەکارانیش دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی اللە -تەعاﻻ- ئامادەی كردووه بۆ پارێزكاران ولەخواترسان. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 77

كُلُواْ وَتَمَتَّعُواْ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجۡرِمُونَ

بە بێباوەڕان دەووترێت: ئەمجا ئێوەش ئەی بێباوەڕان (بۆ ماوەیەکی کەم) لەم دونیایەدا بخۆن وڕابوێرن، بەڕاستی ئێوە بەکوفر وبێباوەڕیتان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکانی لە تاوانبارانن. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەپاداشتی ڕۆژی دوایی -ڕۆژی لێپرسینەوە-. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 77

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرۡكَعُواْ لَا يَرۡكَعُونَ

وە کاتێک بەو بێباوەڕانە بووترێت: کڕنوش بەرن بۆ پەروەرەدگارتان (واتە نوێژ بکەن) کڕنوش نابەن ونوێژ ناکەن بۆ پەروەردگاریان. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 77

وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی ئەو پەیامەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە لەلایەن اللە -تەعالا-وە ھێنابووی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان دانا. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 77

فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ

ئەگەر باوەڕ بەم قورئانە نەھێنن کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە دابەزیووە، ئیتر بەچ فەرموودەیەکی تر باوەڕ دەھێنن دوای قورئان؟ info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• رعاية الله للإنسان في بطن أمه.
چاودێری كردنی اللە -تەعاﻻ- بۆ مرۆڤ ھەر لەو کاتەوەی کە لەناو سکی دایکی دایە. info

• اتساع الأرض لمن عليها من الأحياء، ولمن فيها من الأموات.
ئەم زەویەی لەسەری دەژین جێگای ھەموو زیندووەکان ومردووەکانیشی تێدا دەبێتەوە. info

• خطورة التكذيب بآيات الله والوعيد الشديد لمن فعل ذلك.
مەترسی باوەڕ نەکردن بە نیشانە وئایەتەکانی اللە -تەعالا- وھەڕەشە توندەکانی بۆ ئەوانەی بێباوەڕن ونیشانە وئایەتەکان بەدرۆ دەخەنەوە. info