ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
185 : 7

أَوَلَمۡ يَنظُرُواْ فِي مَلَكُوتِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَيۡءٖ وَأَنۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقۡتَرَبَ أَجَلُهُمۡۖ فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ

ئایا ئەوانە ورد نابنەوە و سەرنج نادەن لە گەورەیی دەسەڵاتی خوا لە ئاسمانەکان و زەوی؟ وە تەماشای ھەموو ئەو شتانەی تر کە خوای گەورە دروستی کردون لە گیانداران و ڕووەک و ھی تریش ناکەن؟ وە بیرناکەنەوە لەخۆیان چونکە پێدەچێت کاتی مردنیان نزیک بووبێتەوە، تاوەکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا پێش ئەوەی دەستیان لە ھەموو شتێک ببرێت، دەی ئیتر ئەگەر باوەڕیان بە قورئان و ئەو ھەمووە موژدە و ھەڕەشەیە نیە کە باسی کردوون ، ئایا ئیتر باوەڕیان بەچی کتێب و پەرتووکێکی تر ھەیە؟ info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• خلق الله للبشر آلات الإدراك والعلم - القلوب والأعين والآذان - لتحصيل المنافع ودفع المضار.
خوای گەورە ھۆکارەکانی ھەست پێکردن و زانست و زانیاری بەخشیوەتە مرۆڤ - لە دڵ و چاو و گوێیەکان - تاوەکو سوود و قازانجیان پی بەدەست بھێنێت و زەرەرو زیانیشیان پێ لەخۆ دوور بخاتەوە. info

• الدعاء بأسماء الله الحسنى سبب في إجابة الدعاء، فيُدْعَى في كل مطلوب بما يناسب ذلك المطلوب، مثل: اللهمَّ تب عَلَيَّ يا تواب.
نزا و پاڕانەوە و داواکردن بەناوە جوانەکانی خوای گەورە ھۆکارە بۆ گیرا بوونی نزاکان، بەھەر ناوێکی داوای ئەو شتە بکات کە لەگەڵ ئەو ناوەیدا گونجاوە، بۆ نموونە: اللھم تُب عَليَّ یا تواب، یانی: ئەی خوای گەورە کەیەکێک لەناوە جوانەکانت (التواب)ــه واتا: تەوبە زۆر قبوڵکەر، تەوبەم لێ وەبگرە. info

• التفكر في عظمة السماوات والأرض، والتوصل بهذا التفكر إلى أن الله تعالى هو المستحق للألوهية دون غيره؛ لأنه المنفرد بالصنع.
بیرکردنەوە لە گەورەیی ئاسمانەکان و زەوی، وە بەم بیرکردنەوەیە بگەیت بەوەی بەڕاستی تەنھا خوای گەورە شایستە و شایانی خوایەتی و پەرستنە نەک کەسی تر، چونکە تەنھا زاتی ھەقي تەعالا ئەو خالیق و دروستکەریەتی. info