ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
13 : 7

قَالَ فَٱهۡبِطۡ مِنۡهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَٱخۡرُجۡ إِنَّكَ مِنَ ٱلصَّٰغِرِينَ

خوای گەورەش پێی فەرموو : لە بەھەشت بچۆرە خوارەوە، بۆت نییە لەوێ لوتبەرزی بکەیت و خۆت بە گەورە بزانیت، چونکە بەھەشت جێگا و ماڵی پاک و خاوێنەکانە، وە دروست نییە تۆ لەوێ بیت، بێگومان -ئەی ئیبلیس- تۆ لە سووک و ڕیسواکانیت، ھەرچەندە تۆ خۆت وا دەبینیت کە لە ئادەم بەڕێزتریت. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• دلّت الآيات على أن من عصى مولاه فهو ذليل.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی ھەرکەسێک سەرپێچی پەروەردگاری بکات ھەمیشە ملشۆڕ و زەلیلە. info

• أعلن الشيطان عداوته لبني آدم، وتوعد أن يصدهم عن الصراط المستقيم بكل أنواع الوسائل والأساليب.
شەیتان دوژمنایەتی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ نەوەکانی ئادەم، وە بەڵێنی ئەوەی داوە بە ھەموو ھۆکار و وەسیلەیەک لەڕێگای ڕاست لایان بدات و گومڕایان بکات. info

• خطورة المعصية وأنها سبب لعقوبات الله الدنيوية والأخروية.
مەترسی گوناھ و سەرپێچی خوای گەورە کردن، چونکە ھۆکاری ھەموو سزا دونیایی و دواڕۆژیەکانە. info