ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
36 : 69

وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنۡ غِسۡلِينٖ

خواردنیشیان تەنھا کێم وزووخاوی داچۆڕاوی لاشەی خەڵکی دۆزەخە. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 69

لَّا يَأۡكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلۡخَٰطِـُٔونَ

ئەمەش کەس نایخوات تەنها گوناھباران وتاوانبارن نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 69

فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَا تُبۡصِرُونَ

خواى گەورە سوێندی خوارد بەو شتانەی کە بەچاوی خۆتان دەیانبینن. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 69

وَمَا لَا تُبۡصِرُونَ

سوێند بێت بە اللە بەو شتانەیش کە بەچاوی خۆتان نایانبینن. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 69

إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ

بێگومان ئەم قورئانە قسه وكەلامی الله یە -سبحانه وتعالى-، لەزاری پێغەمبەرێکی بەڕێزەوە بەسەر خەڵكیدا دەخوێنرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 69

وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَاعِرٖۚ قَلِيلٗا مَّا تُؤۡمِنُونَ

(بێباوەڕەکانی مەککە دەیانگوت موحەمەد شاعیرە و ئەوەیشی دەیڵێت شیعرە) پەروەردگاریش بەرپەرچی دانەوە وفەرمووی: ئەم قورئانە شیعری شاعیر نییە، شاعیران ھۆندبێتیانەوە ئیتر بۆ کەمتان باوەڕ دەھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 69

وَلَا بِقَوۡلِ كَاهِنٖۚ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ

وە قسەی فاڵچیش نییە، چونکە قسەی فاڵچی زۆر جیاوازە لەم قورئانە، ئیتر بۆ کەمتان بیر دەکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 69

تَنزِيلٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

بەڵکو ئەم قورئانە لەلای پەروەردگار وبەدیهێنەری ھەموو جیھانیانەوە ڕەوانەکراوە. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 69

وَلَوۡ تَقَوَّلَ عَلَيۡنَا بَعۡضَ ٱلۡأَقَاوِيلِ

ئەگەر موحەمەد ھەندێک ووتەی بەدەم ئێمەوە ھەڵبەستایە، کە نەمان ووتبوو. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 69

لَأَخَذۡنَا مِنۡهُ بِٱلۡيَمِينِ

بێگومان ئەوا تۆڵەمان لێدەسەندەوە، و بەدەست وھێز ودەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 69

ثُمَّ لَقَطَعۡنَا مِنۡهُ ٱلۡوَتِينَ

لەپاشانیش شا دەماری دڵیمان دەپچڕی. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 69

فَمَا مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ عَنۡهُ حَٰجِزِينَ

وە کەسیش لەئێوە نەیدەتوانی لە بەرامبەر ئێمەدا بەرگری لێبکات، بۆیە زۆر دوورە لەبەر خاتری ئێوە. شتێک ئێمە نەمان ووتبێت بۆ ئێمەی ھەڵبەستێت. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 69

وَإِنَّهُۥ لَتَذۡكِرَةٞ لِّلۡمُتَّقِينَ

بەڕاستی ئەم قورئانە ئامۆژگاری ویادخەرەوەیە بۆ خواناسان وپارێزکاران، ئەوانەی فەرمانەکانی پەروەردگاریان جێبەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لە نەهی لێکراوەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 69

وَإِنَّا لَنَعۡلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ

بێگومان ئێمە دەزانین ھەندێک لە ئێوە قورئان بە درۆ دەزانێت (ئێمەش تۆڵەی خۆمانیان لێ دەسێنین). info
التفاسير:

external-link copy
50 : 69

وَإِنَّهُۥ لَحَسۡرَةٌ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ

بەڕاستی باوەڕ نەکردن بەقورئان وبەدرۆ زانینی داخ وپەژارەیە بۆ بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 69

وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلۡيَقِينِ

بێگومان قورئان هەق وڕاست ودروست ودڵنیا بەخشە، وھیچ گومانێکی تێدا نییە کە لە لایەن اللە وە -سبحانه وتعالى- نێردراوەتە خوارەوە. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 69

فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ

-دەی پێغەمبەر- تۆیش ھەمیشە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری مەزنت بکە، وە بە پاک وبێگەرد ڕایگرە لەھەموو شتێک کە شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو نییە، وە ناوی ھەرە مەزنی پەروەردگارت بھێنە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• تنزيه القرآن عن الشعر والكهانة.
قورئان پاک وبێگەرده لەوەی وەک شیعر وفاڵ وفاڵچیەتی وابێت. info

• خطر التَّقَوُّل على الله والافتراء عليه سبحانه.
مەترسی قسە ھەڵبەستن بۆ اللە -سبحانه وتعالى-، وترسناکی درۆ کردن بەناوی ئەوەوە، پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وپیرۆزی -سبحانه وتعالى-. info

• الصبر الجميل الذي يحتسب فيه الأجر من الله ولا يُشكى لغيره.
ئارامگرتنی جوان ئەوەیە کە نیەت لێی تەنھا بەدەستھێنانی پاداشتی اللە بێت -سبحانه وتعالى-، وە سکاڵایش نەبرێت بۆ ھیچ کەسێکی تر جگە لە ئەو زاتە مەزنە. info