ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
10 : 65

أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمۡ عَذَابٗا شَدِيدٗاۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ قَدۡ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكُمۡ ذِكۡرٗا

لە دوارۆژیشدا اللە تەعالا سزایەکی زۆر سەختی بۆ ئامادەکردوون، کەواتە لە خوا بترسن و تەقوای ئەوتان ھەبێت - ئەی ئەو کەسانەی خاوەنی ژیری و ھۆشن و باوەڕتان هێناوه بە الله تەعالا و بە پێغەمبەرەكەی- و فەرمانەكانی جێ بەجێ دەكەن و دوور دەكەونەوە لە ڕێگرییەكانی، تاوەكو ئەوەی دووچاری گەلانی پێشوو بووە دووچاری ئێوەیش نەبێت، دڵنیابن کە اللە تەعالا قورئانی بۆ ئێوە دابەزاندووە، سەرەنجامی خراپی گوناهـ و تاوان و سەرپێچییەكانی خۆیتان بیر دەخاتەوە، لە گەڵ چاكی و باشی سەرەنجامی تاعەت و گوێڕایەڵییەكانی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عدم وجوب الإرضاع على الحامل إذا طلقت.
واجیب نییه ئافرەتی سك پڕ پاش مناڵ بوونەكەی شیر بدات بەو كۆرپەیەی لەدایك دەبێت ئەگەر تەڵاق درا. info

• التكليف لا يكون إلا بالمستطاع.
تەكلیف و داواكاری و بەجێهێنانی فەرمانەكانی الله تەعالا بە پێی توانای بەندەكانە. info

• الإيمان بقدرة الله وإحاطة علمه بكل شيء سبب للرضا وسكينة القلب.
باوەڕ بەتوانا و دەسەڵاتی الله تەعالا كە بەزانست و زانیاری دەوری هەموو شتێكی داوە و ئاگاداریانە، هۆكاری ڕازی بوون و دڵئارامی بەندەكانه. info