ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
136 : 6

وَجَعَلُواْ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلۡحَرۡثِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ نَصِيبٗا فَقَالُواْ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعۡمِهِمۡ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَاۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمۡ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمۡۗ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ

موشریک و بتپەرستەکان شتێکیان داھێنا لەبارەی خوداوە ئەویش ئەوە بوو ، ئەوەی خوای گەورە دروستی کردووە لە کشتوکاڵ وئاژەڵ و ماڵات بەشێکیان دانابوو بۆ خوای گەورە، ئەوسا بەبێ بەڵگە وبەخەیاڵی خۆیان ووتیان: ئەوە بۆ خوایە، وە بەشێکی تریشیان دانا بۆ بتەکانیان ، ئەوەی کە تایبەتیان کردبوو بە ھاوبەش و بتەکانیان ھەرگیز ناگاتە ئەو کەسانەی کە خوا ڕێگای داوە بۆیان خەرج بکرێت وەک ھەژاران و نەداران ، وە ئەوەیشی تایبەتیان کردبوو بۆ خوای گەورەوە دەگاتە ھاوبەشەکانیان لەبتەکان وەخەرج دەکرێت لەبەرژەوەندیەکانی ئەواندا، ئای چەند خراپ بڕیاریاندا و خراپ دابەشیان کرد. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• تفاوت مراتب الخلق في أعمال المعاصي والطاعات يوجب تفاوت مراتبهم في درجات العقاب والثواب.
جیاوازی لە نێوان پلەی دروستکراوەکان لە ئەنجامدانی سەرپێچی و گوێڕایەڵیاندا پێویست بەوە دەکات کە پلەی تۆڵە و سزا و پاداشتیشیان جیاواز بێت. info

• اتباع الشيطان موجب لانحراف الفطرة حتى تصل لاستحسان القبيح مثل قتل الأولاد ومساواة أصنامهم بالله سبحانه وتعالى.
شوێنکەوتنی شەیتانەکان لادان لە فیترەت بەدوای خۆیدا دەھێنێت ، ھەتا دەگاتە ئەو ئاستەی کە خراپە و تاوانیان لاجوان و ڕازاوە دەکەن، وەکو کوشتنی منداڵ و یەکسانکردنی بتەکانیان لەگەڵ خوای گەورەدا. info