ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
15 : 59

كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ قَرِيبٗاۖ ذَاقُواْ وَبَالَ أَمۡرِهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

حاڵی ئەمانیش لە بێباوەریاندا و ئەوەی بەسەریاندا هات لە سزا و عەزاب وەک حاڵی پیشینەکانی خۆیان وایە لە موشریكەكانی مەككە (کە لەجەنگی بەدردا چیان بەسەر ھات، کەشەش مانگ پێش ئەم ڕووداوەی ئەمان بوو) کە بە ئەنجام و کار و کردەوە و تۆڵەی خۆیان گەشتن، ئەوەی كوژرا كوژرا و ئەوەی بە دیل گیرا بە دیل گیرا لە رۆژی بەدردا ، وە لە پاشەڕۆژیشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• رابطة الإيمان لا تتأثر بتطاول الزمان وتغير المكان.
پەیوەندی باوەڕ هیچ كاریگەر نابێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت بەگۆڕینی زەمان و شوێن و جێگا و ڕێگا. info

• صداقة المنافقين لليهود وغيرهم صداقة وهمية تتلاشى عند الشدائد.
هاوڕیەتی و دۆستایەتی دووڕوەكان بۆ جولەكە و كەسانی تریش هاوڕیەتی و دۆستایەتییەكی وەهمییه و لەكاتی ناڕەحەتیدا نامێنێت و دەپوكێتەوە. info

• اليهود جبناء لا يواجهون في القتال، ولو قاتلوا فإنهم يتحصنون بِقُرَاهم وأسلحتهم.
جولەكەكان گەلێكی ترسنۆكن، هەرگیز ناتوانن ڕووبەڕووی باوەڕداران بجەنگن، خۆ ئەگەر جەنگان لە گەڵیشیاندا ئەوا لەناو قەڵا و گوندە بتەو و قایمەكانياندا دەجەنگن. info