ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
70 : 55

فِيهِنَّ خَيۡرَٰتٌ حِسَانٞ

ھەروەھا ئەو دوو باخە ئافرەتی ڕەوشت جوان و شۆخ و شەنگیان تێدایە - حۆری -. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
72 : 55

حُورٞ مَّقۡصُورَٰتٞ فِي ٱلۡخِيَامِ

ئەو ئافرەتانە - حۆرییەكان - چاوگەش و چاوڕەش لە دەوارە تایبەتییەکان داپۆشراون بۆ بەختەوەران ئامادەکراون. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
74 : 55

لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٞ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنّٞ

ئەو ئافرەتانەی بەھەشت - حۆرییەكان - پێش بەھەشتییەکان ھیچ کەسێک - نە لەگرۆی ئادەمی و نەلەگرۆی جنۆکە - نزیکیان نەکەوتوونەتەوە و نەچوونەتە لایان. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
76 : 55

مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ رَفۡرَفٍ خُضۡرٖ وَعَبۡقَرِيٍّ حِسَانٖ

ئەو بەختەوەرانە لەجێگە و ڕێگەی خۆش و ڕازاوەدا شانیان داداوە، کە بەپشتی و سەرینی سەوز باوی جوان نەخشێنراون و ھەموو شوێنێکی بەفەرش و ڕایەخی تایبەت داپۆشراوە. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
78 : 55

تَبَٰرَكَ ٱسۡمُ رَبِّكَ ذِي ٱلۡجَلَٰلِ وَٱلۡإِكۡرَامِ

بەڕاستی موبارەک و پیرۆز و ڕێزدارە ناوی ئەو پەروەردگارەی تۆ، چونکە ئەو پەروەردگارە زاتێکە خاوەنی ھەموو بەرزی و بڵندی و شکۆمەندییەک و چاکەیەکە بۆ بەندەکانی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• دوام تذكر نعم الله وآياته سبحانه موجب لتعظيم الله وحسن طاعته.
بەردەوام یادخستنەوەی ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بەڵگەکانی ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە ھەردەم بەگەورەی بزانین و بە چاکی بیپەرستین. info

• انقطاع تكذيب الكفار بمعاينة مشاهد القيامة.
ھەر بە بینینی ڕۆژی قیامەت ئیتر بێباوەڕەكان ناتوانن بەدرۆی بزانن و باوەڕی پێ نەكەن. info

• تفاوت درجات أهل الجنة بتفاوت أعمالهم.
پلە بەندی خەڵکی بەھەشت بەپێی کردارەکانیانە. info