ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
51 : 54

وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَآ أَشۡيَاعَكُمۡ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ

بێگومان ئێمە خەڵکی زۆرمان لە خوانەناسان کە وەک ئێوە یاخی و موشریک و سەرسەخت بوون، پێش ئێوە لەناو بردووە، باشە کەس ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت؟! شوێنی پەیامی پەروەردگار بکەوێت و واز بهێنێت له بێباوەڕییەكەی؟! info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• كتابة الأعمال صغيرها وكبيرها في صحائف الأعمال.
تۆمارکردنی ھەرچی کردار ھەیە - گەورە یان بچوک - لە پەڕاوگەی کرداردا. info

• ابتداء الرحمن بذكر نعمه بالقرآن دلالة على شرف القرآن وعظم منته على الخلق به.
پەروەردگار لە باسی نیعمەتەکانیدا سەرەتا بە باسی قورئان دەستی پێکردووە، بەڵگەیە لەسەر ڕێز و گەورەیی قورئان، وە گەورەیی چاکە و فەزڵی پەروەردگارە بەسەر بەندەکانییەوە. info

• مكانة العدل في الإسلام.
ئەم سورەتە پله و پایە و گرنگی دادپەروەری لە ئیسلامدا دەردەخات. info

• نعم الله تقتضي منا العرفان بها وشكرها، لا التكذيب بها وكفرها.
ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بۆ بەندەکانی، بۆ ئەوەیە زیاتر بیناسین و سوپاسگوزاری ئەو بین، نەک پشتکردنە بەرنامەکەی باوەڕی پێ نەھێنین. info